کۆمپانیای سامسونگ لەگەڵ دەرچوونی Galaxy s6 دا چەندین تایبەتمەندی زیادکرد بۆ ئامێرەکانی , وە هەروەها بەرەو پێشچونێکی زۆر باشی تۆمار کرد لە بەرز کردنەوە و پەرەپێدانی پرۆگرام و ئەپەکانی .

هەروەک ئاشکرایە ئێستا گەر بتەوێت وێنە , ڤیدیۆ , داتاکانت بگوازیتەوە لە رێگەی Kies , کە ئەویش پرۆگرامێکی زۆر باش و تێر و تەسەل بوو بۆ ئامێرەکانی سامسونگ . بەلام کۆمپانیای سامسونگ لە ڤێرژنی 4.3 بەسەرەوە پشتگیری ئەم پرۆگرامە ناکات , بۆیە دەبێ بەکارهێنەرەکانی بۆ گواستنەوەی فایلەکانیان Smart Switch بەکاربێنن ,کە ئەویش بەراستی زۆر پێشکەوتوو ترە بۆ ئامێرە زیرەکەکانی ئێستای سامسونگ.

– Smart Switch چییە ؟
پرۆگرامێکە بەردەستە بۆ زۆربەی سیستەمەکانی وەک ( Mac , Windows ) وە هەروەها هەموو ئەو ئامێرانەی کە ئەندرۆید بەکار دەبەن لەگەڵ بلاک بێری . دەتوانی فایلەکانت لە کۆمپیتەرەوە بگوازیتەوە بۆ ئامێرەکەت وەهەروەها بە پێچەوانەشەوە . ئەوەی ناوەزەیە ئەوەیە دەتوانی وێنەو ڤیدیۆکانت لە ئامێرەکانی Apple بگوازیتەوە بۆ ئەندرۆید ەکەت , کە ئەمەش یەکێکە لە خزمەت گوزاریە هەرە باشەکانی ئەم کۆمپانیایە .

لە بابەتەکانی داهاتوو باسی چۆنیەتی :
– شیکردنەوەی پێکهاتەی تەواوی بەرنامەکە.
– گواستنەوەی وێنە و ڤیدیۆ لە iCloud و iTunes .
– گواستنەوەی وێنە و ڤیدیۆ لە Mac , Windows .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

کەسێکی پیشە گەر نیم , بەلام هەوڵی فێربوون دەدەم لە هەموو بەشەکانی تەکنەلۆژیادا , بۆیە کۆد نوسینیش یەکێکە لە خولیاکانم کە چەند ساڵێکی کەمە خەریکم , سوپاس بۆ خودا کە شارەزاییەکی باشم هەیە لە پرۆگرامەکانی دیزایندا .

Comments are closed.