هەرچەندە لەماوەی رابردوودا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەر بەرهەمێکی نوێ لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە ، رێژەیەکی زۆر لە بەرهەمەکانی لەماوەی ٢٤ کاتژمێری سەرەتا دا دەفرۆشرا و ژمارەی پێوانەیی تۆماردەکرد لە فرۆشی بەرهەمەکان.
بەڵام ئەمجارەیان لەگەڵ راگەیاندنی هەریەکە لە بەرهەمە نوێیەکەی ئایفۆن کە ئایفۆن SE بوو لەگەڵ ئایپاد پڕۆ ،
ئەم پێشوازیەی جارانی لێنەکراو و چاودێرانیش پێیان وایە ئەمەش دەبێتە هۆی داکشانی بازاڕی ئەپڵ و لەم بەرهەمە نوێیانەدا قازانجێکی ئەوتۆ نەکات.
لەهەمان کاتدا دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی پشکەکانی کۆمپانیای ئەپڵ لەسەرانسەری جیهان.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.