مەبەست لەمانەوە بەشاراوەی، ئەوەیە کە زانیارییەکانت بە نهێنی بمێننەوە ، کەس چاودێر نەبێ بەسەرتەوە، ناسنامەی ڕاستەقینەت دیار نەبێ و تا ئەوەی شوێن پێت بزربێ لەناو ئینتەرنێت دا.
گەر پرسیاری چۆنیەتی مانەوە لەناو ئینتەرنێت بەشاراوەی بکەی ، باس و خواسی زۆر دێتە گۆڕێ. 
بەجۆرێک هەریەک جیاوازە لەوەی تر، هەر لە بەکارهێنانی VPN و لەکار خستنی cookies وە تا چەندین ئامڕاز و شتی دیکەی جۆراوجۆر.

بەڵام ئایە بەکارهێنانی کام ئامڕاز و ڕێگەیان سەرکەوتووە و بەکەڵک دێ ؟ ئەی چۆن ئیشیان پێ بکەین.؟ لە درێژەی ئەم بابەتەدا ئاشنای شوێن پێ بزرکردن لەناو ئینتەرنێت و ئەو ئامڕازا و پرۆگرامانە دەبیت کە بەکەڵکن بۆ ئەو مەبەستە.


ڕاستییەکەی ئەوەیە هەر بەرنامە و ئامڕازێکی بەکارهێنراو بۆ شوێن بزرکردنی خۆت بەکەڵکی داپۆشینی شتێکی دیاریکراو دێ، و شتێک نی یە بە بەکارهێنانی شوێن پێ ی تۆ بەتەواوەتی ون بکات لەناو ئینتەرنێت دا.

سەرەتا بزانە کە:
#_ IP address پێک هاتووە لە زنجیرەیەک ژمارە و بەگشتی لەلایەن کۆمپانیای دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دیاری دەکرێ ، پێویستە هەبێ تاکوو بەهۆیەوە تۆ ببەسترێیەوە بە ئینتەرنێت.هەر وێب سایتێک کە سەردانی دەکەی، ئایپیەکەت دەزانێ، وە دەتوان ئایپیەکەت هەڵبگرن لای خۆیان،و دواتر کە سەردانت کردنەوە بەهۆیەوە دەتناسنەوە.

#_ ئەو هەژمارانە(ئەکاونتانە)ی بەکارییان دەهێنی و چوویە ناویانەوە، وەکوو: گۆگڵ و فەیس بووک ، هتد..،دەکرێ خودی کۆمپانیا بەکاری بهێنێ بۆ زانینی چالاکی و چۆنیەتی بەکارهێنانی لەلایەن تۆوە.

#_ Cookies فایلی بچوکن و نوسراویان تێدا هەیە،لەلایەن وێب سایتەکان بەکاردێت بۆ هەڵگرتنی ئەو ڕێکخستنانەی کەتۆ ئەنجامیان دەدەی لەسەر وێب سایتەکەدا. بەکارهێنانی وێب بەبێ Cookies زەحمەت و ناخۆش دەبێ چونکە چەندین ئاسانکاری کردووە،بەڵام لەهەمان کاتیشدا بەکاردێ بۆ زانینی شوێن پێ ی بەکاربەر و مەبەستی جۆراوجۆر.

#_ Fingerprint هەموو ئەو زانیارییانە دەگرێتەوە کە کۆمپیوتەرەکەت دەینێرێت بۆ سێرڤەرەکان لەکاتی داواکردنی وێب سایتێک ، لەوانە: جۆری ئەو ئامێر و سیستمەی بەکاری دەهێنی ، جۆری ئەو وێبگەڕەی ئیشی پێدەکەی ، ‌هتد.

ڕێگەی جۆراوجۆر هەیە بۆ شوێن پێ گرتنی بەکارهێنەر لەناو ئینتەرنێت، بەڵام ئەوانەی باسکران، لە ئامڕازە سەرەکیەکانی شوێن پێ گرتنی ئەم بابەتەن. وە بڕیاری تۆ دەربارەی بەکارهێنانی کام ئامڕاز دەکەوێتە سەر ئەوەی داخۆ تۆ پەرۆشی شوێن بزرکردنی کام لەوانەی سەرەوەی.
لێرە بەدوا ، باسی چەند ڕێگە و ئامڕازێک کراوە، کە شوێنی تۆ بزردەکەن لەناو ئینتەرنێت دا ،وە هەروها هەڵدەستن بە پاراستنی تایبەتمەندی یە کەسییەکانت.

12064388_1048371385236362_686801060_n

::: Private Browsing: ڕاگرتنی وێبگەڕەکان لە شوێن کەوتنت. وێبگەڕەکەت چاودێرە بەسەر هەموو ئەو سایتانەی کەتۆ سەردانیان دەکەیت.

لە لیستێک دا تەواوی ئەو سایتانە هەڵدەگرێ کە سەردانت کردوون. هەربۆیە کاتێک ویستت شوێن بزربی ئەوا لەناو وێبگەڕەکاندا بە مۆدی private یان incognito ئیش بکە و سەردانی وێب سایتەکان بکە. بەم جۆرە چالاکی و سەردانەکانت لەناو وێبگەڕەکاندا هەڵناگیرێت و تۆمار ناکرێت. بەڵام لەبیرت بێ ، کە ئەم جۆرە شوێن بزرکردنە ، شاردنەوەی ئایپی ئەدرەس ناگرێتەوە. کەواتە ئەم جۆرەیان بەکەڵکە کاتێ تۆ لەسەر ئامێرێک ئیش دەکەی کە هی خۆت نی یە و تۆش ناتەوێ زانیارییەکانت بمێننەوە لەناویدا.

::: Do Not Track: بە وێب سایتەکان بڵێ شوێن پێت هەڵنەگرن گەر ڕۆچووبی بەناو ڕێکخستنەکانی وێبگەڕەکەت ، هەڵبژاردەی Do Not Track ت بەرچاو کەوتووە، ڕەنگە پێت وابوبێ کە بەئیش خستنی ئەو هەڵبژاردەیە ، بە تەواوی ڕێ دەگیردرێ لە چاودێربونی وێب سایتەکان بەسەرتەوە ، بەڵام بەداخەوە لە ڕاستیدا ئەم بژاردەیە تەواو ئیش ناکات و وێب سایتەکان شوێن پێی بەکارهێنەر دەگرن ،وە کەم هەن لەو وێب سایتانەی ڕێز بۆ بژاردەکە دادەنێن و شوین پێی بەکارهێنەر ناگرن. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕێگەی سەربار هەیەکە تێیدا Do Not Track چاکتر ئیش دەکات و بە ڕاستی ڕێ لە شوێن پێ گرتن دەگرێ ، لە بەناوبانگترینان Ghostery وە Privacy Badger. ئەوانە extension یا پێوەکراون ، کە هەموو ئەو serviceانەت پێشان دەدات کە هەڵدەستن بەشوین پێ گرتنی تۆ ، لەهەمان کاتدا توانای کۆت کردنی داوەتە دەستی بەکارهێنەر.

لینکی Ghostery: https://www.ghostery.com لینکی Privacy Badger: https://www.eff.org/privacybadger

12895391_1048371378569696_1436945752_n

::: VPNs: ڕووپۆش کردنی IP addressەکان ئایپی یەکێکە لە ڕێگە هەرە سەرەکییەکانی شوین پێ گرتن ، وەتۆش ناتوانی وێب بەبێ ئایپی بەکاربهێنی چونکە سایتەکانیش هەر بەهۆی ئەوەوە دەزانن کە دەبێ زانیارییەکان بۆ کوێ بنێرن. بەڵام دەکرێ ڕووبەندی ئایپیەکەت بکەی ، ئەویش بە بەکارهێنانی VPN یان Virtual Private Network (ڕایەڵەی خەیاڵی تایبەت). بەجۆرێک هەموو زانیارییەکان بەناو و ڕێگەی کۆمپیوتەرێکی دیکە دێت و دەڕوات لەناو ئینتەرنێت.

ئەوەش واتا: کاتێ سەردانی وێب سایتێک دەکەی ، ئایپی ئەسڵی کۆمپیوتەرەکەت دەرناکەوێ بەڵکوو ئەو ئایپیە دەبێ کە لەلایەن VPNەوە پێت دراوە. بەڵام ئەوە چارسەر نی یە بۆ هەموو شوێن پێ گرەکان ، بەنموونە گەر بچیتە ناو فەیس بووک ، ئەوا کۆمپانیا بەهۆی بەکارهێنانی cookiesەوە دەتوانێ تێ بگات لە چۆنیەتی بەکارهێنانی فەیس بووک لەلایەن تۆوە.

شایەنی باسە ، هەموو VPNەکان وەکوو یەکدی نین و جیاوازن لەیەکتر.هەندێکیان خۆیان دەبنە چاودێر بەسەر بەکارهێنەرانەوە ، هەندێکیشیان ڕایانگەیاندووە کە چالاکییەکانی بەکارهێنەر هەمبار ناکەن، هەندێکیان کێشەی ئاسایشیان هەیە. لە VPNە ئاسان و باشەکان NordVPN وە Private Internet Access.

https://nordvpn.com https://www.privateinternetaccess.com

لەکۆتایشدا دەکەوێتەوە سەر هەر بەکارهێنەرێک داخۆ ئەو کام جۆری VPN پەسەند دەکات و بەکاردەهێنێت.

12380524_1048371381903029_763632018_n

::: Tor-Browser: وێبگەڕی Tor جگە لەVPN بۆ ڕووبەند کردنی ئایپی ، وێبگەڕی Torیش بەکاردێت. لەڕێگەی ئەم وێبگەڕەوە زانیارییە هاتوو و ڕۆیشتووەکان و ئایپی ئەدرەسەکەت دەکرێن بە جفرە ، ئەویش ڵەڕێگەی هەڵبژاردن و بەکارهێنانی 3 ئامێری دیکە بەشێوەیەکی تێکەڵ.
12476528_1048371375236363_1714792637_n
هەموو شتەکان لەهەر هەنگاوێکدا ، دووبارە کرداری جفرەکردنیان بەسەردا دێتەوە و زانیارییەکان وایان لێدێت ، زۆر بەزەحمەت شوێن پێیان بگیردرێ. هەرکات ویستت کە ئایپی ڕاستەقینەت ئاشکرا نەبێ ، ئەوا دەکرێ وێبگەڕی Tor بەکاربهێنی. لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا Tor بەکارمەهێنە: –

داونلۆد کردن: چونکە ئایپی ڕاستەقینەت ئاشکرا دەبێت.

– بەکارنەخستنی و بەکارنەهێنانی Plug-in لەناو تۆر دا، بۆنمونە: Adobe’s Flash، ئەوانیش بەهەمان شێوە ئایپی ڕاستەقینە ئاشکرا دەکەن.

– وێب سایتە جفرەکراوەکان بەکاربهێنە، دوور بکەوە لە بەکارهێنانی ئەو وێب سایتانەی کە پێشگرەکانیان HTTPS نی یە ، چونکە لەوجۆرە وێب سایتانەدا هیچ کردارێکی جفرەکردن بەسەر زانیارییەکاندا نایەت.

– فایل و دۆکیومێنتە داونلۆدکراوەکان لەناو Tor دا ، مەکەوە(بەشێوەی online). چونکە ئەویش ترسی لەسەرە کە ئایپی ڕاستەقینەت ئاشکرا بکات.

لەوانەیە بەکارهێنانی Tor بۆ گەڕان بەناو ئینتەرنێت دا، ئاسانترین ڕێگە بێت بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایشی خۆت بەتایبەیت گەرلەو حاڵەتانەدا بەکاربهێنرێ کە پێویستت بە هەبوونی پارێزراوی و پاراستنێکی زۆر و شوێن بزری هەیە.

وە بەکارهێننی وێبگەڕە ئاساییەکانی دیکەشت بۆ حاڵەتی ئاسایی.

لینکی وێب سایتی سەرەکی Tor: https://www.torproject.org
tor browser

::: بەیەکەوە بەکارهێنانی ئامڕاز و بەرنامەکان: بە پێکەوە بەکارهێنانی ئامڕازەکان ، دەتوانی باشتر شوێنی خۆت بزر بکەی لەناو ئینتەرنێتدا: (VPN وەPrivate Browsing): شاردنەوەی ئایپی ڕاستەقینەت ، وە هەروەها لەکارخستن و شاردنەوەی cookies و چونەناوە بەهۆی ئەژمارەکان. TOR کە لەڕێگە باشەکانی ڕێ گرتنە لە شوین پێگرتنی ئایپیەکەت ، لەهەمان کاتدا دەکرێ مۆدی private یاخوود incognito بەکاربهێنرێ و چینێکی دیکە لە پاراستن و شوین بزکردن دروست بکەی. ( VPN و بەکارخستنی Ghostery)ڕێگە دەگرێ لەدەرکەوتنی ئایپی ڕاستەقینەت، لەهەمان کاتدا هەموو هەوڵەکانی شوین پێ گرتن ی چالاکیەکان ڕادەگرێت. (TOR لەگەڵ VPN) چەندین چینی پاراستن لە نێوانی تۆ وە جیهانی دەرەوە دروست دەکەن ، وە لەهەرە ڕێگە باشەکانی مانەوە بە پارێزراوی شوێن بزری یە لەناو وێب دا.

web-browsers

::: مانەوە بە شاراوەیی ئاسان نی یە.!
بێ گومان ، شتی زیاتر هەیە لەوەی باسکرا ، هەر لە وازهێنان لە بەکارهێنانی گووگڵ- کە شوێن بەکارهێنەر دەکەوێ لە چالاکیەکانی ناو وێب – تاکوو بەکارهێنانی DuckDuckGo کە وێبگەڕێکە چاودێر نی یە بەسەر بەکارهێنەر.

سەرەڕای ئەوەش ، گەر تۆ پەیوەستی وایفایەکی کراوە و جفرەنەکراوبی و بەکاری بهێنی ، هەر کەسێکی سەرهەمان وایفای دەتوانێت زانیارەییەکان ببات وە ئەوەش بزانێ کە تۆ چی دەکەی لەناو ئینتەرنێت دا.بۆیە، دڵنیا ببەوە لەوەی پەیوەندییەکانت جفرەکراون کاتێ پەیوەستی ئینتەرنێت دەبی ، یاخوود VPN بەکاربهێنە لەحاڵەتی نەبوونی جفرەبوونی هێڵەکەت. ئینتەرنێت جیهانێکە ، هەرچەند مانەوە بەشاراوەیی خواستی زۆربەی بەکارهێنەرانە ،بەڵام هەرگیز وا دروست نەکراوە تا بە شاراوەیی بەکاربهێنرێ.
ئەو ئامڕازانەی سەرەوە دەستپێکی چاکن، بەڵام مانەوە بە شاراوەیی بە مانا ڕاستەقینەکەی پشت بە ئاگاداری و بەئاگابوونی تۆ دەبەستێ دەربارەی تازەترین و نوێترین ئامڕاز و بەرنامەکانی لەمەڕ شاردنەوەی بەکارهێنەر.

بەهیوای مانەوە بە سەلامەتی و پارێزراوی.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.