لە ئێستادا زۆربەی دەزگا هەواڵیەکانی بواری تەکنەلۆژیا زۆرترین تیشکی لەسەرە باسی کۆنفرانسی ئەم  دوشەمەیەی ئەپڵە کە تیایدا پەردە لەسەر چەند بەرهەمێکی نوێ لادەدرێ.
وە یەکێک لەو بەرهەمانە کە وا بڕیارە لە ٢١ ی ئەم مانگە بەرێوەبچێت بریتیە لە راگەیاندنی ئایفۆنی 5SE کە بە ئایفۆنە بچوکەکە ناسراوە و قەبارەکەی بچوکترە لە ئایفۆنەکانی پێشتر و چەند تایبەتمەندیەکی بەرزی دەبێت.
لەهەمان کاتدا سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەم کۆنفراسەدا چەند نوێکاریەک لە سیستەمەکانی ئای ئۆئێس دەکرێت و گۆڕانکاری و پەرەپێدانی زیاتر رادەگەیەنرێت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.