هەندێک کات هەست بەوە دەکەین کە کۆمپیوتەرەکانمان تۆزێک قورس دەبێت لە کارکردن،
بۆیە پێویست دەکات هەوڵ بدەین پاکی بکەینەوە لە فایلی زیادە و بێسوود.
بۆ ئەم کارەش بە بێ بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەک دەتوانی ئەم کارە بکەیت.
سەرەتا فرمانی RUN دەکەینەوە بە نووسینی RUN لە لیستی ستارت ، یاخود داگرتنی دوگمەی ستارت لەگەڵ R لەسەر کیبۆرد.
پاشان دەنوسین cleanmgr.exe وەک ئەم وێنەیە و ئۆکەی دادەگرین
پاشان شاشەیەکمان بۆ دەبێتەوە و دەتوانین هاردەکانی کۆمپوتەرەکە هەڵبژێرین کە دەمانەوێت پاکی بکەینەوە و ئۆکەی دەکەین.
پاشان ئەو بەشانە هەڵدەبژێرین کە دەمانەوێت بیانسڕینەوە.
بەم شێوەیە کۆمپیوتەرەکەمان هەر فایلێکی بێسوودی تیابێت دەیانسڕێتەوە.
ئامادەکردنی شەوین شێخانی