زۆر جار ئێمە پاتری لاپتۆپ یان مۆبایلەکانمان یان هەر ئامێرێکی ترمان توانای نامێنێت بە شێوەیەک کە دوای ئەوەی کە پڕ شەحن بوو ماوەییەکی کەم کاردەکات . لێرە باسی چارەسەر و چۆنیەتی خۆپاراستن لە کەمبوونەوەی توانای پاتری و زیاد کردنی تەمەنی پاتریەکانمان دەکەین

سەرەتا چۆن پاتریەکانمان لە کەمبوونەوەی توانا بپارێزین و تەمەنی زیاد بکەین

١- نابێت هەرگیز لە کاتی شەحن کردنەوەی پاتریەکەدا ئامێرەکەمان بەکاربهێنین . ٢- هەوڵدە نەهێڵیت پلەی گەرمی پاتریەکەت یان ئامێرەکەت بەرزبێتەوە . هەر کات پلەی گەرمی پاتریەکەت بەرزبۆوە ئامێرەکەت بکوژێنەوە تا پلەی گەرمیەکە نزم ئەبێتەوە بۆ پلەی گەرمی ژوور.

ئەم دوو خاڵە هۆکاری سەرەکین بۆ کەمبوونەوەی توانا و تەمەنی پاتری .

چۆنیەتی چارەسەر کردنی پاتریەکەمان کاتێک کە توانی کەمبۆوە ١- سەرەتا پاتریەکە بەکاربهێنە هەتا شەحنی تیا نامێنێت. ٢- دواتر پاتریەکە بخەرە ناو زەرفێکی نایلۆن و زەرفەکە ببەستە بۆ ئەوەی هەوا ئاڵوگۆڕ نەکات بۆ ناو زەرفەکە. ٣- ئەو زەرفەی کە پاتریەکەت تێکردووە بخەرە ناو بەفرگر (فریزەر) بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر لە ناو بەفرگر دابێت. ٤- دواتر زەرفەکە لە بەفرگر دەربهێنە و پاتریەکەش لە زەرفەکە دەربهێنە و پاتریەکە لە کەش و هەوای ژوور دا دابنێ تا پلەی گەرمیەکەی بەرز ئەبێتەوە بۆ پلەی گەرمی ژوور کە ڕەنگە کاتژمێرێک بخایەنێت. ٥- پاتریەکە شەحن کەرەوە تا پڕ شەحن ئەبێت (تێبینی: نابێت لە کاتی شەحن کردنەوەی پاتریەکە ئامێرەکە بەکاربهێنیت). ٦- دواتر وەیاری شەحنەکە لێبکەرەوە و ئامێرەکەت بەکاربهێنە تا شەحنەکەی بەتاڵ ئەبێت . چەند جارێکی زۆر هەنگاوی (٥ و ٦) دوبارە بکەرەوە . دوای ئەوەش کە ئەمانەت کرد با بەکارهێنانی ئامێرەکەت بە شێوەی هەنگاوی (٥ و ٦) بێت واتە پاتریەکە شەحن بکەرەوە تا پڕ شەحن ئەبێت دواتر بەکاری بهێنە و تا بەتاڵ نەبێت شەحنی مەکەرەوە. بۆ لاپتۆپیش باشترین سیستمی کارکردن (ویندۆزی١٠)یە کە پاتری لاپتۆپەکەمان ئەپارێزێت و زیانی پێناگات .

ئەم ڕێگایە من خۆم تاقیم کردۆتەوە لەسەر لاپتۆپەکەم کە سەرەتا دوای بڕانی کارەبا پاتریەکەی ٥ بۆ ١٠ خولەک توانای کارکردنی هەبوو بەڵام دوای ئەوەی بەم ڕێگایە چاکم کردەوە ئێستا ماوەی کاتژمێرێک توانای کارکردنی هەیە . بەس ئەم ڕێگایە خێرا نیە . من مانگێک بەکارم هێنا. وە بۆ هەموو جۆرە پاتریەک ئەێت.

هیوادارم بەسوود بوبێت

ئاماده‌کردنی : پاوان_عوسمان

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.