هێرشی Man In The Middle
بەرەوپێشچوونی بواری پەیوەندییەکان ڕۆژ بەڕۆژ ڕوو لە زیاد بوون ئەکەن بە جۆرێک ئەمەش بوار دەکاتەوە بۆ ئەوەی زۆربەی کاروبارەکانی ڕۆژانەمان هەمووی دەبێت بە ئەلیکترۆنی و لەڕێگەی ئەم پەیوەندیانەوە ژیانی ڕۆژانەمان ڕائەپڕینین بەربڵاوترین تۆڕی پەیوەندی-ش کە لایەنێکی گرنگی ژیانمانی داگیرکردووە بریتییە لە تۆڕی پەیوەندی ئینتەرنێت، هەتا دێت ڕۆژ بەڕۆژ بەرەوپێش دەچێت.
ئەم بەرەو پێشچوونەی ئینتەرنێت و بەکاربردنەی لالەیەن خەڵکەوە دەرگای بۆ خەڵکانێک کردۆتەوە تابتوانن ئەم سیخوڕی بکەن بەسەر ئەم پەیوەندیانەوە، ئیتر ڕێگاش بۆ ئەم سیخوڕیکردنە زۆرە لەوانە هێرشی Man-in-the-Middle ــە کە هەتا کاری تێدانەکەیت نازانی لە چ ئاستێکی لاوازی پارێزگاری کردنین لەبواری پەیوەندیەکان-دا

هێرشی Man-in-the-Middle چیە ؟
لە سادەترین پێناسەدا ئەم جۆرە هێرشە بریتیە لە سیخوڕی کردن لە نێوان ئامێردا کە لەڕێگەی ئەم هێرشەوە دەکەوێتە نێوانیانەوە و دەبیتە ناوەندێک بۆ گواستنەوەی پەیامەکان، بۆ نموونە پەیوەندی نێوان ئەم دو ئامێرە لە کاتی ئەڵوگۆڕ کردنەوەکەدا بەم جۆرەیە کە هەریەکێکیان پەیامەکە بۆ بەرامبەرەکەیان دەنێرن بەڵام لە کاتی هەبوونی ئەم هێرشەدا ئەم پەیوەندیە دابەش دەکات بە جۆرێک لە نێردەوە بۆ هێرشبەرەکە وە پاشانیش لە هێرشبەرەکەوە بۆ وەرگر وە بە پێچەوانەشەوە لەکاتی وەڵام دانەوەکەدا، واتە هەرکاتێک یەکێک لە ئامێرەکان پەیامێک دەنێرێت بۆ ئامێرەکەی تر، لە پێشدا دەینێرێت بۆ هێرشکەرەکە پاشان لەوێوە بۆ ئامێرەکەی تر، بەجۆرێکی تر دەتوانین بڵێین تۆ هەرچیەک دەنێرێت و هەرچیەک لە لایەنەکەی تر وەردەگریتەوە دەیبێت!

ئەم هێرشە چۆن ئەنجام دەدرێت؟
وەکو باسمان کرد دەبێت ئەو وەرگرەی کە تۆ پەیامەکەی بۆ دەنێریت بگۆڕێت! ئەمەش لە بواری ڕایەڵەدا ( Networking ) ــدا کە ئامێرێک پەیامێک دەنێرێت بۆ وەرگرەکە لەڕێگەی IP ــەوە دەینێرێت بەڵام کێشەکە لێرەوە ڕوودەدات چونکە ڕایەڵە لە IP تێنگات بۆیە دەبێت بیگۆڕێت بۆ جۆرێک ناونیشانی جیاواز کە ڕایەڵە بتوانێ تێیبگات و بینێرێت بۆ شوێنی مەبەست، بۆیە هەمیشە دەبینیت هەرئامێرێک بتوانی Wi-Fi یاخود بە هەرجۆرێکی تر پەیوەندی بکات بە ئینتەرنێتەوە جگە لە IP ـی شتێکی تری هەیە کە پێدەوترێ ناونیشانی MAC، کە تۆ پەیامێک لە ڕێگەی ئامێرەکەوە دەنێریت بۆ ڕاوتەر یان ڕاستر بڵێین Switch لە ڕێگەی MAC ــەکەتەوە دەینێریت بۆ MAC ــی ڕاوتەرەکە، لەکاتی ئەم هێرش کردنانەدا ناونیشانی MAC ــی ڕاوتەرەکە و هێرشبەرەکە لەلای کۆمپیوتەرەکەی تۆ دەبێت بە یەک واتە کۆمپیوتەرەکەی تۆ وادەزانێ هێرشبەرەکە ڕاوتەرەکەیە، پاشان کە پاکێت ( Packet ) “بریتیە لە چەند پارچە داتایەک کە هەنێ زانیاری تێدایە نمونە ئەم داتایە دەچێت بۆ کێ؟ لە کوێوە هاتوە ؟ چی تێدایە؟” دانێریت دەچێت بۆ کۆمپیوتەری هێرشکەرەکە و پاشانیش لەوێوە بۆ ڕاوتەرە ڕاستەکە و دەگات بە وەرگرەکە!

ترسی ئەمە لە چی دایە؟
لەڕیگەی ئەم جۆرە هێرشەوە دەتوانرێت زۆر شت ڕوبدات! بۆ نمونە ڕەنگە توشی Spoofing بیت واتە تۆ داوات کردوە کە پەیامێکت هەیە بگاتە کەسێکی دیاری کراو بەڵام بەدەست یەکێکی تر دەکەوێت، نمونەی زیندوو بریتیە لە وەی تۆ سایتی www.facebook.com لێ ئەدەی بەڵام لەوانەیە Spoof کرابێت بۆیە لە کاتی کردنەوەی www.facebook.com ڕەنگە وێبسایتیکی تر بکرێتەوە کە هێرشکەرەکە دیاری دەکات، یاخود ڕەنگە توشی Sniffing بیت واتە هەرچی لێدەدەیت و دەنێریت بەرامبەرەکەت دیبینێ واتە تۆ پەیامێک بۆ کەسێک دەنێریت ئەم پەیامە دەتوانرێت ببینرێت لەلایەن کەسی هێرشکەرەوە بەبێ ئەوەی وەرگر یاخود نێردە بزانێت! نموونە تۆ ئیمەڵ و پاسوۆرد لێدەدەیت بۆ سایتێکی کۆمەڵایەتی وەکو فەیسبووک بەڵام ئەم پاسوۆردە لەلایەن هێرشەکەرەکەوە دەبیرێت، یان کاتێک وێنەیەک دەنێریت تەنانەت ئەو پەیوەندیانەی کە لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە ئەنجامی ئەدەیت ( VoIP ) ــیەکانی وەکو ڤایبەر و فەیسبووک و وەتس ئەپ’، یاخود دەتوانرێت بەکار بهێنرێیت بۆ هێرشکردنە سەر سایتێک یاخود ئامێرێکی دیاری کراو کە پێی دەوترێ هێرشی ( DoS ) یاخود چەند شتانێکی تر سوودی لێببنی.

چۆن پارێزگاری لەم هێرشانە بکرێت؟
بێگومان زۆر ئەستەمە هەرچەندە هەندێک کردار هەیە کە دەتوانرێت تۆزێک لە بابەتەکە بگۆڕێت بۆ نموونە ئەو وەرگرانەی کە هەن ( SSL ) بەکار بهێنن کە بریتیە لە کردنەوەی ڕێڕەوێکی مشەفەر کراو لە بەینی وەرگر و نێردەر بە جۆرێک هەر پەیامێک لەلایەن نێردەرەوە دەنێردرێت مشەفەر دەکرێت پاشان دەچێت بۆ هێرشکەر’ەکە بەڵام ئەو لەو شیفرانە تێناگات و دوای ئەویش دەینێرێت بۆ وەرگر، بەڵام ئەمەش دەتوانرێت چارە بکرێت لەڕیگەی بەکارهێنانی SSLStrip کە تووڵێکە لەلایەن هێرشکەرەکانەوە بەکاردێت بۆ ئەوەی ئەم ڕێڕەوە تێكبشکێنن و لەجێگەی ئەوەی مشەفەر بکرێت بە بێ مشەفەری لەلایەن نێردەرەوە بنێرێت و پاشان بگات بە وەرگر، یاخود بۆ ( VoIP ) ــەکان دەتوانرێت ئەم پەیوەندیانە مشەفەر بکرێن بە پێی چەند هاوکێشەیەکی ماتماتیکی کە ئەستەمە بشکێنرێت بەڵام ئەمایان ڕێگریەکی چاکی دروست کردووە کە هێرشکەر نەتوانێ سیخوڕی بکات!

چۆنبزانین کە توشی ئەم هێرشە هاتوین!
چەند ڕێگەیەکی ئاسان هەیە بۆی بزانی کە توشی ئەم هێرشە بویت ئەویش هەروەک باسمان کرد سێکردنی ناونیشانی MAC ــی ئەوانەی کە لەسەر هەمان ڕاوتەرن ئەگەر ڕاوتەرەکە و یەکێک لە سەر ڕاوتەرەکە هەمان ناونیشانی MAC ــیان هەبوو ئەوا تۆ بە دڵنیاییەوە تووشی ئەم هێرشە بوویت، لە ویندۆز-دا ئاسانترین ڕێگە بریتیە لە بەرنامەی arp دەتوانی تاقی بکەیتەوە لەپێشدا Run بکەرەوە پاشان cmd و دواتر بنووسە arp -a ــی و دواتر ئەنجامەکەی دەبینی.

ئەو بەرنامەنە چین بەکاردێن بۆ ئەم ‌هێرشانە!
چەندین بەرنامەی بەربڵاو هەیە بۆ ئەوەی ئەم هێرشەی پێبکرێت زۆربەیان لە سیستمی بەکارخەری لینۆکس-دا بەکاردێت هەندێکیشیان لە ویندۆز و ماک، ئەمەش لیستی ئەو بەرنامەنەی کە بەکار دێن بۆ ئەم بوارە!
[+] PacketCreator
[+] Ettercap
[+] Dsniff
[+] Cain e Abel
[+] Charles Proxy
[+] هتد..

لەکۆتای-دا دەمەوێت ئەوە بڵیم هەرگیز لە هیچ دڵنیا مەبە، سەڕەڕای ئەو پێشکەوتنەی لە بواری پارێزگاری کردندا هەیە هێشتا چەندین کەلێن هەن کە لە ڕێگەیانەوە دەتوانرێت هەموو ئەم پێشکەوتنە لە نیعمەتەوە بگۆڕن بۆ نیقمەت!

ئامادەکردنی: سامڕەند حاجی

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.