شاره‌زایه‌كی بواری ئامار و سه‌رژمێری پێشبینی ده‌كات تا كۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه، ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ره مردووه‌كانی فه‌یسبوك له ژماره‌ی زیندووه‌كان زیاتر بێت.
رۆژنامه‌ی میترۆ-ی چاپی به‌ریتانیا راپۆرتێكی له‌سه‌ر به‌دواداچوونی ئه‌و كه‌سه شاره‌زایه‌ی بڵاوكرده‌وه كه ناوی (هاشم سدیقی)یه و پسپۆڕی زانستی ئاماره له زانكۆی ماساچۆستس-ی ئه‌مریكا، سدیقی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له ماوه‌ی 82 ساڵی داهاتوودا، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك ده‌بێت به گه‌وره‌ترین گۆڕستانی به‌كارهێنه‌ره‌كانی.
به‌وته‌ی ئه‌و شاره‌زایه تائێستا كۆمپانیای فه‌یسبوك نایه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ئه‌كاونتی ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه بسڕێته‌وه كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆیه تا ساڵی 2098 له‌وانه‌ی فه‌یسبوك ببێت به گه‌وره‌ترین گۆڕستان و ژماره‌ی ئه‌كاونته مردووه‌كان زۆر له زیندووه‌كان زیاتر بن.
پسپۆڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌كاونتانه، پێویسته وشه‌ی تێپه‌ڕی كه‌سه‌كه بزانرێت، به‌ڵام به‌بێ زانینی وشه‌ی تێپه‌ڕ، ئه‌و ئه‌كاونتانه ته‌نها وه‌ك یادگاری ده‌مێننه‌وه و هیچ چالاكییه‌كیان نابێت.
هاوكات كۆمپانیای Digital Beyond ی تایبه‌ت به نه‌خشه‌داڕشتنی میرات-ی ژماره‌ییی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، پێشبینیی كردووه ئه‌مساڵ 970 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبوك له‌ژیاندا نه‌مێنن، بۆ ساڵی 2010ش پێشبینیی گیانله‌ده‌ستدانی زیاترله 385 هه‌زار و ساڵی 2012ش پێشبینیی بۆ مرددی 580 هه‌زار له‌و به‌كارهێنه‌رانه كردبوو كه له فه‌یسبوك ئه‌كاونتیان هه‌یه.
ئاماده‌كردنى : وێستگه