ماوەی چەند رۆژێكە جۆرە ڤایرۆسێك دروست بووە كە توانای هەیە دۆسییەكانی نێو كۆمپیوتەرەكەت بڕفێنێت و لەبەرامبەر ئازادكردنیشیاندا داوای بڕە پارەیەك بكات.
ئەو ڤایرۆسە ناوی (رانسۆم وێر) ەو ئامانجی ئەو كۆمپیوتەرانەیە كە بە سیستەمی (ماكینتۆش) كاردەكەن و كاتێك بەكارهێنەر بەرنامەیەك بەناوی (بت تۆرینت) دادەبەزێنێت، ئەوا راستەوخۆ كۆنترۆڵی كۆمپیوتەرەكە دەكات و دۆسییەكانی ناوی دەستبەسەردەكات و داوای بڕێك پارە دەكات تاكو ئازادیان بكات.
لەلایەن خۆشیانەوە پسپۆرانی بواری ئای تی رایانگەیاندووە، لەو كاتەوەی ئەو ڤایرۆسە دەستبەكاربووە، بڕی سەدان ملیۆن دۆلار پارەی كۆكردۆتەوە، بەڵام تاكو ئێستا ڕێگەی دژە ڤایرۆسەكە نەدۆزراوەتەوە.