دوای ئەوەی بەفەرمی لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە بانگهێشت کراین بۆ ئامادەبوون لە ئیڤێنتێکی کۆمپنیاکە دەربارەی پرۆژەی ئینتەرنێتی خۆڕایی (فری بەیسیکس) کە لە هەولێر ئەنجام درا بە ئامادەبوونی ئەندازیار مورتەزا تەمیمی نوێنەری کۆمپانیای فەیسبووک کە تیایدا باس لە بەرەو پێشبردنی پرۆژەکە بوو بۆ ئەوەی ماڵپەڕە کوردیەکانیش بتوانن سوودمەند بن لەم خزمەتگوزاریە و پرۆژەکە بەرەو پێش ببرێت.
یەکێک لەو خاڵانەی کە باسی لێوەکرا و پرسیاری زۆرینەی خەڵکە کردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی فەیسبووکە لەلایەن ستافی تێک ئای ئاراستە کرا
سەبارەت بە وەڵامی ئەو پرسیارە نوێنەری فەیسبووک رایگەیاند ئەم کارە تۆزێک ئەستەمە چونکە ئەمەیان لەلایەن کۆمپامیاکانی پەیوەندیە رەت دەکرێتەوە و کاریگەری خراپی لەسەر رێژەی بەژداربوانی کۆمپانیاکان دەبێت.بۆیە هیچ کۆمپانیایەک رێگە نادات بۆ ئەم شتە و بە فەرمی هیچ رێگایەک نیە.
تەنها ئەوەی هەیە دەتوانی لە رێگەی نامەی مێسنجەرەوە وێنە ئاڵوگۆڕ بکرێت.
هەروەها سەبارەت بە بەکارهێنەرانی هیڵەکانی ئاسیا سێڵ و زەین، رایانگەیاند کە لەهەوڵ دان لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوو دا بەکارهێنەرانی ئەم هێڵانەش سسود مەند بن لە ئینتەنێتی خۆڕایی.
 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.