مۆبایله هۆشمه‌نده‌کان له ئێسته‌دا زۆرترین به‌کارهێنه‌ریان هه‌یه رۆژ به رۆژیش له نوێبوونه‌وه‌دان له‌ئه‌نجامی ئه‌و پێشکه‌وتنه‌دا وه‌ک ده‌زانین تا دوێنێ خێراترین مۆبایل گه‌یشتۆته ڕامی ٤ گێگا بایت به‌ڵام جۆرێکی زۆر ناوازه که بوایه مایای سه‌رسورمان به‌رهه‌م به خێرایی ٦ گێگا بایت که ئه‌مه‌ش وای له مۆبایله‌که کرد بێته باشترین و خێراترین مۆبایل له جیهاندا . کۆمپانیای جیهانی مۆبایلی سینی “Vivo” مۆبایڵیکی نوێی دروست کرد به ناوی Xplay5 Elite به‌خێرایی ڕامی ٦ گێگا بایت ! بووه یه‌که‌مین مۆبایل که تا ئێسته ئه‌و خێرایی هه‌بێت و بێ ڕکابه‌ره تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی : ڕام: ٦ گێگابایت کامێرای دواوه : ١٦ مێگاپێکسڵ کامێرای پێشه‌وه : ٨ مێگاپێکسڵ قه‌باره‌ی میمۆری ناوه‌کی : ١٢٨ گێگابایت کار به هه‌رسێ جۆری : 3G , 4G , 2G تێدا ده‌کرێت کێشی مۆبایله‌که : 167.8گرام شاشه‌که‌ی : 5.43ئینجه له جۆریQHD GPRS : هه‌یه لێواری شاشه: هه‌یه بلوتوث : هه‌یه GPS: هه‌یه ڕادیۆ : هه‌یه جۆری کردنه‌وه‌ی براوسه‌ری : HTML 5 پرۆسێسه‌ری : quad-core کارده‌کات له‌سه‌ر ڤێرژنی : Android 6.0 Marshmallow توانای پاتریه‌که‌ی : 3600mAh ڕه‌نگه‌کانی : زیوی ، ئاڵتونی ، په‌مه‌یی ئاڵتونی ئه‌م مۆبایله له زۆر ڕوووه ته‌قلیدی گالاکسی ٦ و ٧ تێدا به‌دی ده‌کرێت به‌لام له‌وان چاکتره به‌پیێ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه بێت که بڵاوکراوه‌ته‌وه ڕکاربهریهتی زۆری هه‌ردوو گه‌وره کۆمپانیای سامسۆنگ و ئه‌پڵ ده‌کات هه‌بوونی په‌نجه پشکنه‌رێک له پشتی مۆبایله‌که‌وه که زۆر هه‌ستیار و وریایه ئه‌م مۆبایله له ٨ ی مارچ(٣)ـی ئه‌مساڵدا بڵاوده‌بێته‌وه به نرخی 655 دۆلار ! ڤیدیۆیه‌ک له مۆبایله‌که ::
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت