چی دەکەی لەبارێکی لەناکاودا، ئەگەر هاتوو لەسەر ئەو کۆمپیوتەرەی ئیشی لەسەر دەکەی وەیارلێسەکەی ئیش نەکات یان تێکچوبێت یان ئەسڵەن وەیارلێسی هەرنەبێت.؟
لەم بابەتەدا ، فێری ئەو ڕێگەیە دەبیت، کە وەیارلێسی مۆبایلەکەت بەکاربهێنی بۆ پەیوەست بوونت بە ئینتەرنێت و دواتر لەڕێگەی کەیبڵەوە ئینتەرنێت بدەی بە کۆمپیوتەری مەبەست.
::: سیستمی ئەندرۆید :::
پێداویستیەکان:
* – مۆبایلێکی ئەندرۆید کە تایبەتمەندی USB tetheringی تێدا هەبێ.
*- کەیبڵێک بە بەستنەوەی مۆبایلەکە بە کۆمپیوتەر.
*- هەبوونی ویندۆوسی 7 لەسەر کۆمپیوتەر.
هەنگاوەکان:
1-وایفای مۆبایلەکەت بکەوە و پەیوەستی یەکێ لە خەتەکانی ئینتەرنێت ببە.
2-یەکێ لە بەرنامە ئینتەرنێتیەکان بکەوە و دڵنیابەوە لە پەیوەست بوونت بە ئینتەرنێت.
3-لەڕێگەی کەیبڵەکەوە ، مۆبایلەکەت ببەستەوە بە کۆمپیوتەرەکەت، دڵنیاببەوە لە ئیشکردنی کەیبڵەکە و گواستنەوەی زانیاری لەنێوانیاندا.
4-لەناو مۆبایلەکەتەوە بڕۆ بۆ بەشی Settings لەوێ و لەبەشی Connections هەڵبژاردەی More networks هەڵبژێرە ئینجا لەوێ Tethering and mobile hotspot بکەوە دواتر پەنجە بنێ بە چوارگۆشە بەتاڵەکەی تەنیشت نوسینی USB tethering و چالاکی بکە.
5-دەبینی دوای کەمێک مۆبایلەکەت دووبارە پەیوەستی کۆمپیوتەرەکەت دەبێ و هەندێ پێناسی تایبەت بۆ وەرگرتنی ئینتەرنێت لە مۆبایلەکەوە، دادەبەزێنێت.
پاشان هێمای پەیوەست بوون بە ئینتەرنێت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دەردەکەوێت و دەتوانی سودی لێوەربگری. تێبینی: ئەم هەنگاوانە لەسەر مۆبایلی گالاکسی S4 mini مۆدێڵ I9195I تاقیکراوەتەوە، گەر ئێوە پرسیارێکتان لادروست بوو ، یان کێشەیەکتان بۆ هاتە پێش، بە سەرنجێک ئاگادارمان بکەنەوە ، تا بتوانین یارمەتیتان بدەین.