لەمڕۆدا زۆرێک لە ئێمە مۆبایلی هۆشمەندمان پێیە و بۆ ماوەیەکی زۆر ڕۆژانە بەکاری دەهێنین.

شارەزایانی پزیشکی هۆشیاری دەدەن، ئەو تیشکە شینەی لە مۆبایلەوە دەردەچێت زیانی تەندروستی بۆ سەر چاو هەیە، بۆیە دەبێت ئەو کەسانەی مۆبایل زۆر بەکار دەهێنن، ڕوناکی شاشەی مۆبایلەکەیان کەم بکەنەوە یاخود یەکێک لەو بەرنامانە داببەزێنن کە فلتەر(پاڵێوه‌رى تیشكه‌ زیانبه‌خشه‌كانن) كه‌ زیانی تیشکە شینەکە کەمتر دەکەنەوە.

بەرنامەی فلتەری تیشکی شین لە بازاڕەکانی مۆبایلە هۆشمەندەکاندا زۆرن کە دەتوانرێت سودیان لێببینرێت، بەڵام باشترینیان دەکرێت ئەم بەرنامەیە بێت کە ئێمە لێرەدا پێشنیاری دەکەین بۆ بەڕێزتان.

ئەم بەرنامانە بە تایبەت لە شەواندا سودی زۆری لێدەبینرێت کاتێک کە ڕووناکی ژوورەکە کوژاوەتەوە، چونکە لەو کاتەدا تیشکی ڕوناکی مۆبایلەکە ئەگەر فلتەر نەکرێت، ڕاستەوخۆ بەرچاو دەکەوێت و زیانی زۆر دەبێت.

بەرنامەکە ناوی (Bluelight Filter for Eye Care) و لە سیستەمەکانی ئەنردۆید و ئای ئۆ ئێسیشدا بەردەستە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

Comments are closed.