::: دەکرێ ئەم چەند خاڵەی خوارەوە ، یارمەتیدەرێک و ڕێ نیشاندەرێکی باش بێ لەکاتی گەڕان بەدوای دۆزینەوەی شتێکدا لەناو گوگڵدا.

تێبینی: بابەتەکە وەرگێڕدراوە ، و بەمەبەستی تاقیکردنەوە خاڵەکانی ناوی گشتی تاقیکراونەتەوە…

#- بەکارهێنانی تابەکان. لەناو گوگڵدا چەندین تابی گەڕان بەدوای زانیاریدا هەیە ، لەوانە گەڕان بەدوای: هەموو شتێک، وێنەکان، ڤیدیۆکان، نەخشەکان، هەواڵەکان، پڕۆگرام، پەرتوکەکان. گەر تۆ بەدوای وێنەیەکدا دەگەڕێی، تابی وێنە(Images) هەڵبژێرە و دواتر ناونیشانی ئەو وێنەیە بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێی.

 

#- بەکارهێنانی هێمای ” ” بۆنمونە گەر ویستت ڕێک ئەو دێڕە بدۆزییەوە: ئازادی خوێنی دەوێ ، ئەوا لەکاتی نوسیندا ڕستەکە بخە ناو ” ” ، واتا بەم جۆرە ” ئازادی خوێنی دەوێ “. بەم شێوەیە تۆ داوادەکەی لەکاتی گەڕاندا بەدوای تەواوی ڕستەکەدا بگەڕێت ،و وەک خۆی بدۆزرێتەوە.google_chrome_tab_page

#- بەکارهێنانی هێمای : جووت خاڵ بۆ گەڕان لەناو وێب سایتێکی دیاری کراوگەر ویستت بەدوای بابەتێکی ناو وێب سایتێکی دیاریکراو بگەڕێی بێ ئەوەی بچیتە ناو خودی وێب سایتەکە ، ئەوا دەتوانی بە بەکارهێنانی : جووتخاڵ ئەو کارە بکەی ، بۆنمونە گەر بنوسی : techeye.org: android ئەوا گوگڵ هەڵدەستێ بە دۆزینەوەی هەموو ئەو بابەتانەی کە لەناویدا android هەیە ، بەڵام تەنها لەناو ویب سایتی techeye.org ئەوە ڕێگەیەکی خێرایە کە دەتوانی بەکاری بهێنی بۆ دۆزینەوەی زانیاری لەناو وێب سایتێکی دیاری

#- بەکارهێنانی هێمای * ئەستێرە کاتێ تۆ هێمای ئەستێرە لەنێوانی دوو وشە بەکاردەهێنی، ئەوکات تۆ بەگوگڵ دەلێ ی: وشەی نێوانی ئەو دوو وشەیەم بۆ بدۆزەەوە ئینجا هەرچییەک بێت. ئەوە ڕێگەیەکی باشە گەر تۆ بەدوای هۆنراوەیەکدا بگەڕێ ی کە هەموو وشەکانی نازانی ، یان دەقێکی نوسراو کە وشەکانی ناویت بەشێوەی پچڕ پچڕ لەبیر ماوە. بەم جۆرە: “Come * right now * me”. . . گەر ئەوە بنوسی ئەوا ئەنجامی گوگڵ ، هەموو ئەو ڕستانە دەبێ کە وشەکانی come,right,me تێ دایە ، وەلەجێی * بەکارهاتووەکانیش وشەی جیاواز هەن.ئەوەش تاقی بکەوە: لەساڵی * کوردستان * ، ئینجا تێ بی نی ئەنجامی ناو لاپەڕەکان بکە…

#- دۆزینەوەی ئەو جۆرە فایلانەی تۆ دەتەوێ لەکاتی ئامادەکردنی سێمینار ، یاخوود ڕاپۆرتێک لە پەیمانگادا ، زۆر سودم لەو تەکنیکە وەرگرتووە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوە بابەتە ئامادەکراوەکان. گەر ویستت بابەتەکە بەشێوەی پاوەرپۆینت بێ ئەوا تەنها لەدوا ناونیشانەکە بنوسە PPT: گەر ویستت بە ۆرد بێ ئەوا بنوسە doc: یان گەر ویستت کتێبێکی ئەلیکترۆنی بێ ئەوا بنوسە pdf: ئەوەی خوارەوە تاقی بکەوە> kurdistan:ppt kurdistan:docx kurdistan:pdf ئەنجامەکان جۆرە فایلی جیاواز دەدەن بەدەستەوە.؟

#- بەکارهێنانی گوگڵ بۆ ئیشی بیرکاری دەتوانی پرسیاری سادە یان چەند پرسیارێکی ئاڵٶز لەگوگڵدا بنوسی و وەڵامی دروستی تێدا وەربگری،هەرچەند زەحمەتە بەتەواوی باسی چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەوەیان بکرێ ، چونکە چەندین ڕێگەی بەکارهێنانی هەیە. ئەوەشت لەبیربێ کە مەرج نی یە هەموو پرسیاریك شیکار بکات،. بۆنمونە: گەربنوسی 5+5*8 ئەوا وەڵامی گوگڵ 45 دەبێ و لەهەمان کاتدا حاسیبەیەکیش نیشان دەدات ، کە دەتوانی پرسیاری زیاتری تێدا بکەی.

Google-Search

#- کورتە ڕێگاکانی گەڕانی گوگڵ وەک چۆن دەکرێ بەشیوەیەکی خێرا ئەنجامێکی بیرکارییانە بەدەست بهێنی ، بەهەمان شیوەش دەکرێ چەند زانیارییەکی دیکە بەخێرایی بەدەست بهێنی. بۆنمونە: Weather کەش و هەوای جێگاکەی خۆت نیشاندەدات. یان لەدوای وشەیWeather ناوی جێگاکە بنوسی… بنوسە weather hawler … کەش و هەوا چۆنە..؟ وە ئەگەر بنوسی Time Iraq ئەوا کاتی وڵاتی عێڕاق نیشان دەدات.

#- گۆڕینی یەکە پێوانەییەکان و دراوەکان تۆ دەزانی چەند کیلۆمەتر دەکاتە میلێک ..؟ گەر نایزانی ئەوە تاقی بکەوە 1mil to km . دەکرێ سانتیم یان مەتر یا هەر یەکەیەکی دیکە بنوسی. دەتوانی بەهۆی بەکارهێنانی وشەی to لە نێوانی یەکەکاندا ، نرخە نەزانراوەکان بدۆزیەوە. بەهەمان شێوە بۆ گۆڕینی دراوەکانیش دەتوانی ئەم ڕێگەیە بەکار بهێنی.

 

 

چاوه‌ڕوانى به‌شى دووه‌م بن …

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.