لە نوێترین راپۆرتی ساڵانەی ناوەندی فەراهەم کردنی ئینتەرنێتی جیهانی دا هاتووە کە تەنها لە ساڵی 2015 رێژەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لەسەرانسەری جیهاندا 300 ملیۆن کەس زیادی کردوە .
بەجۆرێک لە کۆتایی ساڵی 2014 رێژەی بەکارهێنەران بریتییبەوە لە 2.9 ملیار کەس و لە کۆتایی ساڵی 2015 بوەتە بە 3.2 ملیار کەس و بەم شێوەیەش لە ئێستا دا رێژەی 43% دانیشتوانی جیهان ئینتەرنێت بەکاردەهێنن. لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە هۆکارەکانی گەشەسەندنی هێڵەکانی 4G و مۆبایلە هۆشمەندەکان هۆکار بوونە بۆ ئەوە بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت روو لەزیاد بوون بکات.
هەروەها هۆکارێکی بەرچاوی تر تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەگشتی و فەیسبووک بەتایبەتی هۆکارێکی سەرەکی بووە لە زیاد بوونی رێژەی بەکارهێنەران لە سەرانسەری جیهان.
لە راپۆرتەکادا ئاماژە بەوە کراوە کە زۆربەی وڵاتان و بە گشتی لە سەرانسەری جیهان بەکارهێنەرانی ئافرەت کەمترن لە بەکارهێنەرانی پیاوان.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.