دامەزرێنەی هاكاثۆنی عێراق ئاشكرای دەكات كە پاش دوو ساڵ هەولدان ، لە كۆتایدا سەركەوتوبون و بۆ یەكەمین جار گروپی گەشەپێدەرانی گۆگڵیان لە هەولێر كردەوە .
گروپی گەشەپێدەرانی گووگڵ گروپێکی جیهانییە کە لە زیاتر لە ٩٥ وڵاتی جیهاندا بوونی هەیە و ڕاستەوخۆ لەلایەن کۆمپانیای گووگڵەوە کۆنترۆل کراوە. دەتوانیت هەموو لقەکانیان لە جیهاندا ببینیت لەسەر نەخشە لەڕێگەی ئەم لینکەوە:
https://developers.google.com/groups/directory/
گروپی گەشەپێدەرانی گووگڵیش لە هەولێر پێکدێت لەو پرۆگرامسازانەی کە بە بەردەوامی ئارەزووی فێربوونی تەکنەلۆژیا نوێیەکانی جیهان دەکەن و ئامادەن کەسانی تر فێربکەن. ئێمە مانگی جارێک یان دوو جار کۆدەبینەوە.
بۆ ئەوەی ئامادەی یەکێک لە کۆبوونەوەکانمان بیت تکایە سەردانی گروپەکەمان بکە لە وێبسایتی مییتەپ.
http://www.meetup.com/gdgerbil/
بۆ ئەوەی بە ڕەسمی ببیت بە ئەندامی ئەم گروپە تکایە سەردانی گروپەکەمان بکە لەسەر وێبسایتی گووگڵ لە ڕێگەی ئەم لینکە و کلیک لەسەر “I am a Member” بکە:
https://developers.google.com/…/chap…/104468391692150099011/
ڕوونکردنەوە: ئەم گروپە سەربەخۆیە و لەلایەن کۆمەڵێکەوە بەڕێوەدەبرێت کە خولیای تەکنەلۆژیای سەردەمن. چالاکی و ڕا و بۆچوونەکانی ئەم گروپە بە هیچ جۆرێک پەیوەند نییە بە کۆمپانیای گووگڵەوە.