زۆربه‌مان به‌کارهێنه‌ری ئه‌ندرۆید زۆربه‌ی کات له جۆره ڤێرژنێکی بێزار ده‌بن نوێده‌کنه‌وه بۆ به‌رزتر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مرۆ باسی چۆنیه‌تی به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌که‌ین کاتێک ئه‌م کاره ده‌که‌ین : کاتێک سود له‌م کاره مه‌بینه که مۆبایله‌که‌ت له رێگای مۆبایله‌که‌ته‌وه ڤێرژن (وه‌شان) نوێ بۆ نه‌یه‌ت
ئاگاداربه ئه‌م کرداره بۆ مۆبایله‌کانی جۆری سامسۆنگ دووباره بکه‌وه واته بۆ مۆبایله‌کانی تر نابێت
رێگای یــه‌کــــه‌م:
له رێگای پرۆگرامی kies سه‌ره‌تا پرۆگرامه‌که بۆ کۆمپیته‌ره‌که‌ت دابه‌زێنه
کاتێک سایته‌که‌ت کرده‌وه دوو جۆرت پێده‌دات یه‌کێکیان به ناوی kies و kies 3 ئه‌ویش به پێێ جۆری مۆبایله‌که‌ت ده‌گۆرێت
جۆری kies : ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و مۆبایله‌نه‌ی که ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانیان هه‌یه
گالاکسی ٤ و نۆتی ٢ و ئه‌وانه‌ی له‌وانه به‌رزترن
ئه‌بێت کۆمپیته‌ره‌که‌ت ئه‌م جۆره ژینگه‌ی له‌سه‌ر بێت جا کار ده‌کات
- CPU کۆمپیته‌ره‌که
- Intel Core 2 Duo 2.0GHz یان به‌رزتر
- ڕامه‌که‌یRAM)
- 1.00GBیان به‌رزتر
- بڕی ئه‌و رێژه‌ی پێویسته له‌و هارده‌یه هه‌بێت که پرۆگرامه‌که‌ی تێدا ئینستاڵ ده‌که‌یت
- At least 500MB
- رێژه‌ی شاشه‌که‌ی
- 1024 x 768 32 bit یان به‌رزتر
کاره‌ده‌کات له‌سه‌ر سیسته‌می ( ئێکس پی ، ویندۆز ٧ ، ٨ ، ١٠، ڤێستا)
======
جۆری kies 3 بۆ ئه‌و مۆبایله‌ی ڤێرژنی ٤.٣ به‌ره‌و سه‌ریان هه‌بێت
ئه‌بێت کۆمپیته‌ره‌که‌ت ئه‌م جۆره ژینگه‌ی له‌سه‌ر بێت جا کار ده‌کات- ویندۆزی کارپێکه‌ر
- Windows XP(SP3), Windows Vista, Windows 7, Windows 8**
- CPU کۆمپیته‌ره‌که
- Intel Core i5 3.0 GHz or above (recommended)
- ڕامه‌که‌یRAM)
- 512MB (recommended)
- بڕی ئه‌و رێژه‌ی پێویسته له‌و هارده‌یه هه‌بێت که پرۆگرامه‌که‌ی تێدا ئینستاڵ ده‌که‌یت
- At least 200MB (recommended)
- رێژه‌ی شاشه‌که‌ی
- 1024 x 768 (32 bit or above)
———————–
دوای داگرتنی ئینستاڵی بکه و بیکه‌وه
وێنه‌ی پرۆگرام
دواترله رێگای USB شه‌ریکه‌ی مۆبایله‌که‌ته‌وه به کۆمپیته‌ره‌که‌وه بیبه‌سته‌وه
دواتر به‌شه‌کانی ناوی backup بکه بۆ ئه‌وه‌ی بیپارێزی له فه‌وتاندن
دواتر لای به‌شی چه‌په‌وه بۆ سه‌ره‌وه ناوی مۆبایله‌که‌ت ده‌رکه‌وتووه کلیک له‌سه‌ر ناوی مۆبایله‌که‌ت بکه
دواتر له‌به‌شی خواره‌وه ئاماژه‌یه‌ک نیشانده‌دات نووسراوه “Firmware Information” له‌ژێر ئه‌ویشدا نووسراوه
‘New Firmware is available‘ دابگره
دواتر UPDATE دابگره ده‌ستده‌کات به داگرتنی
دواتر ده‌بینی ده‌ستده‌کات به نوێکردنه‌وه ڤێرژنه نوێیه‌که داده‌به‌زێ ، به‌ڵام به هیچ جۆرێک نه کار به کۆمپیته‌ره بکه نه USB بجولێنه یاخود لێی بکه‌وه وریابه !
دواتر ته‌واو به‌سه‌رکه‌وتووی به‌رزیده‌کاته‌وه ! پیرۆزه
ئێسته دێینه سه‌ر رێگای دووه‌م
رێگای یاسایی : کاتێک به‌وجۆره له KIES و له نێو مۆبایله‌که‌شدا ڤێرژنی نوێت بۆ نه‌هات ئه‌و کات په‌نه به‌ره به‌ر ئه‌مه
کۆمه‌لێک پێداویستیمان پێویسته وه‌ک
١. ODIN لێره‌وه دابگره
٢. دواتر ڤێرژنی مۆبایله‌که‌ت که مه‌به‌سته دایبگره
ئه‌م سایته بکه‌وه
دواتر له گه‌ڕانه‌که‌دا جۆره‌که‌ی بنووسه به نموونه ئێمه به دوای GT-I9500 ده‌گه‌رێین
دواتر ده‌بینی جۆره‌که‌ی ده‌دۆزێته‌وه
دواتر ده‌بینیت ئه‌و جۆره‌ی هه‌ڵتبژاردووه گشت ڤێرژنه‌کانی به پێی به پێی وڵاته‌کان جیاکردۆته‌وه ئێمه ده‌بێت IRAQ هه‌ڵبژێرین
٣ ئه‌بێت ته‌عریفاتی SAMSUNG دابه‌زێنین
دوای داگرتنی و ئینستاڵی بکه
ئێسته دێین : پرۆگرامی ئۆدین ODIN ئه‌وه‌ی خاڵی ١ یه‌که‌م ئاماژه‌مان پێدا بۆ داگرتنی له فایله زیپه‌که‌دا ده‌هێنینه ده‌ره‌وه
و ده‌یکه‌ینه‌وه
ئێسته مۆبایله‌که‌ت بکوژێنه‌وه دوای کوژاندنه‌وه‌ی هه‌ر سێ دوگمه‌ی که‌م کردنی ده‌نگ+ هۆمی HOME +دوگمه‌ی هه‌ڵکردنه‌وه دابگره
دواتر زیادکردنی ده‌نگ دابگره
ئێسته به USB بیکه‌وه به کۆمپیته‌ره‌که‌وه ڕه‌بطی بکه
و ده‌بینین له پرۆگرامی ئۆدیندا له به‌شێکدا نووسینێکی شینی کاڵ ده‌رده‌که‌وێت
دواتر ئه‌و فایله‌ی دامانگرت
هی وه‌شانه‌ی مۆبایله‌که‌ت له فایله زیپه‌که بهێنه ده‌ره‌وه فایلێکی با پاشگری .tar.md5 ئێسته هه‌ردوو به‌شی F.reset Time و Auto Reboot چالاک بکه ئه‌و فایله‌ی که ده‌رتهێنا کلیک له به‌شی AP بکه‌و ئه‌و فایلی .tar.md5 دیاری بکه و Start دابگره
دواتر ئه‌مه نیشان ده‌دات چاوه‌رێ ده‌که‌ین
ئێسته کاتێک ته‌واو بوو ، نیشانه‌یه‌ی سه‌وز دروست ده‌بێت ده‌نووسرێت PASS مۆبایله‌که‌ت ئه‌کوژێته‌وه ماوه‌یه‌کی زۆری پێده‌چێت تا هه‌ڵده‌بێته‌وه دواتر ده‌بینی ڤێرژنه‌که‌ی له‌سه‌ر ته‌واو بووه
ته‌واو پیرۆزه 😀
به وریایه‌وه تاقیبکه‌وه هه‌ر چیه‌ک به‌سه‌ر مۆبایله‌که‌تدا بێت ئێمه لێی به‌رپرسیار نین