ئەمڕۆ لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل لە بەرشەلۆنەی وڵاتی ئیسپانیا دا کۆمپانیای سامسونگ بەفەرمی نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی سامسونگ S7 خستەڕوو.
ئەم بەرهەمەی سامسونگ بە ناوازەترین و بەرزترین تایبەتمەندی مۆبایلەکانی ئەندرۆید و سەردەم دادنرێت تا ئێستا، کە تیایدا کۆمەڵێک تایبەتمەندی یەکجار بەرزی بۆ فەراهەم کراوە و کۆمەڵێک گۆڕانکاری تیادا کراوە.
هەرچەندە لە رووکاردا جیاوازیەکی ئەوتۆی نیە لەگەڵ سامسۆنگ S6، بەڵام لە تایبەتمەندی دا زۆر پێشخراوە
سامسونگ S7 بە هەردوو شێوازی فلات و لێوار کەوانەیی (Edge) خرایە روو.
وا بڕیارە لە 11 مانگی 3 بەفەرمی دەست بکرێت بە خستنە بازاری ئەم بەرهەمە
لە گرینگترین تایبەتمەندیەکانی:
سیستەمی ئەندرۆید مارشاڵمیلۆو
رام 4GB
روونی شاشە : 2,560×1,440
دووریەکانی :142.4×69.6×7.9 mm
کێش:152 g
جۆری پرۆسێسەر :2.15GHz + 1.6GHz quad-core Qualcomm Snapgradon 820 processor
پاتریەکەی بەهێزتر کراوە:(3,000 mAh)
دژە ئاوە
شوێنی میمۆری دەرەکی بۆ زیاد کراوە (تاوەکوو 200GB )دەتوانرێ میمۆری دەرەکی بۆ زیاد بکرێت.
تایبەتمەندی کامێرای پێش و دواوەی زیاد کراوە، هەرچەندە لە مێگاپێکسڵ کەمتر کراوەتەوە ، بەڵام پانتایی وێنەی زیاد کراوە و وێنەکان بە روونیەکی بەرزتر دەگرێت.