تۆڕی كۆمهڵایهتی فەيسبووک ئهمڕۆ دوو تایبهتمهندی بۆ تۆڕهكه زیاد كرد بۆ تا زياتر سەرنجی بەکارهێنەرانی بەلای خۆيدا رابکێشێت.
ئەو دوو تايبەتمەندييە نوێيەش بريتين لە کورتە باسێکی خۆت لە پڕۆفايلەکەت لەگەڵ دانانی پێنج وێنەدا، مەبەست لەوەش ئەوەيە کاتێک کەسێکی نەناسراو ياخود ناسراويش بێت سەردانی پڕۆفايلەکەت دەکەن، ئەو کورتە باسەی خۆت ببين و بزانن تۆ کێی.
هەروەها دەشتوانی پێنج وێنەی خۆت يان هەر وێنەيەکی ديکەش بێت زيادی بکەيت بۆ زياتر ئاشنابوونی بەوکەسەی پڕۆفايلەکەی کردۆتەوە.