توێژەران لە زانكۆی ساوسهامپتۆن میمۆرییەكی بچوكیان بەرهەمهێناوە، كە توانای خەزنكردنی 360 تێرابایتی هەیە و دەشتوانێت تاكو 14 ملیار ساڵ زانیارییەكان بهێڵێتەوە.
لەو داهێنانە نوێیەدا، توێژەران تەكنۆلۆژیای لەیزەر-یان بەكارهێناوە و میمۆرییەكەش شوشەیە و ناوی لێنراوە “میمۆریی سوپەرمان كریستاڵ”.
پیتەر كازانسكی، یەكێك لە توێژەرانی زانكۆ بریتانییەكە، دەڵێت “ئەم تەكنۆلۆژیایە یارمەتیمان دەدات بۆ پاراستنی زانیارییەكان بۆ نەوەكانی داهاتوو، كە تاكو ئێستا هاوشێوەی نەبووە.. هەروەها سودیشی بۆ توێژینەوە و لێكۆڵینەوەكانی داهاتوو دەبێت”.
ئامادەكردنی : دوا ڕۆژ