كۆمپانیای كۆڕەك تێلیكۆم بڕیاریدا نرخی پەیوەندییەكانی لە هەرێمی كوردستاندا كەمبكاتەوە و ڕێژەی داشكاندنەكەش لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك %٧٠ ی نرخی پەیوەندی كردنە لە خولەكێكدا و نرخی پەیوەندی هێزەكانی پێشمەرگەش بە ڕێژەی %٩٨ كەمكراوەتەوە.
چاوشین حەسەن بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم ڕایگەیاند، لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك بەڕێژەی %٧٠ نرخی پەیوەندییەكانی كۆڕەك تێلیكۆمیان كەمكردووەتەوە، بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە.
وتیشی، لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە نرخی پەیوەندییەكانیان لە خولەكێكدا بۆ ٥٧ دینار كەمكردووەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كۆمپانیای كۆڕەك نرخی پەیوەندی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی جەنگ بە ڕێژەی %٩٨ داشكاندووە.
پێشتریش كۆمپانیای ئاسیا سێڵ ڕایگەیاندبوو نرخی پەیوەندییەكانی بەڕێژەی % ٥٠ كەمكردووەتەوە.