بێزاربووی له نه‌خشه‌ی كۆنی گووگل ماپ؟
فه‌رموون له‌گه‌لمان بن بۆ نوێترین نه‌خشه‌ی كوردستان و عێراق له‌سه‌ر ئینته‌رنێت.
زۆرێكمان ویستومانه كه سه‌یری نه‌خشه‌ی ماڵی خۆمان بكه‌ین یان شاره‌كه‌مان یان هه‌ر شوێنێك له‌سه‌ر زه‌وی به‌لام كه ده‌چینه سه‌ر نه‌خشه‌ی گووگل ده‌بینین كه نه‌خشه‌كه زۆر كۆنه وه ماڵەكه‌ی ئێمه یان شوێنه‌كه‌ی كه ده‌مانه‌وێ تیاینیه. چونكه گووگل نه‌خشه‌كانی عێراق و كوردستانی نوێ نه‌كردۆته‌وه و له سالی 2006 ه‌وه هه‌ر وه‌كو خۆیه‌تی .
بۆیه لێره‌دا دوو ماڵپەری زۆر به سوودمان بۆ ئاماده‌كردوون كه ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن كه نه‌خشه‌كه‌یان هی دوو ساڵ پێش ئێستایه.
ئه‌وانیش ماڵپەری هێر و ماڵپەری فلاش ئێرثن ، ئه‌و دوو ماڵپەریزۆر تایبه‌تمه‌ندیان تێدایه هه‌ر یه‌كه‌یان به تایبه‌تمه‌ندی خۆی.
سایتی هێر (واتا ئێره) له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌كه‌شی نوێیه ده‌توانی ئه‌و سوودانه‌ی خواره‌وه‌شی لێوه‌رگری
1-ده‌توانی وه‌كو GPS به‌كاری بێنی ئه‌گه‌ر ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌ی له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت دابگری هه‌رچه‌نده باشی جی پی ئێسه‌كه‌ی ناگاته‌وه سایجیك به‌لام ئه‌وان هه‌رده‌م په‌ره‌ی پێده‌ده‌ن. وه ده‌توانی له یه‌كه‌م شوێن كه خۆت له‌وێی تا ده‌گاته ئه‌و شوێنه‌ی مه‌به‌ستته چه‌نده‌ها شوێنی تریش ده‌ستنیشان بكه‌ی.
2- ده‌توانی گه‌ران بكه‌ی له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه كه به‌شی سێرچی هه‌یه و هه‌ر شوێنێكت بوێ چ به ناو بێت یاخود به داخل كردنی ناونیشانی هێله‌كانی ( بۆ نمونه ناونیشانی هێلی درێژی و پانی هه‌ولێر (36.1911° N, 44.0092° E ) ئه‌و شوێنه ده‌توانی له به‌شی سێرچ بینوسی و بۆت ده‌دۆزێته‌وه.
3-به‌شی كۆكردنه‌وه و خه‌زن كردنی شوێنه‌كان به ئاره‌زووی خۆت: ئه‌گه‌ر ویستت چه‌ند شوێنێك له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه دیاری بكه‌یت و هه‌مویان به یه‌كجار پیشان بده‌ی ئه‌وا خۆت ناونوس بكه‌و هه‌ر شوێنیكت دیاری كرد بیخه‌ره به‌شی collection واتا كۆكردنه‌وه و به ئاره‌زووی خۆت ناوێك له كۆكراوه‌كه بنێ .
ماڵپەری دوومیان كه فلاش ئێرثه بریتیه له چه‌ند نه‌خشه‌یه‌ك كه ئه‌وانیش (Nasa terra and nassa aqua ) كة بۆ بینینی كه‌شو هه‌وای زه‌وی به‌كاردێت به ڕۆژانه‌و وه تیایدا خه‌زن كراوه ده‌توانی به‌راوردی ئه‌مرۆ له‌گه ساڵی پار یان هه‌ر كاتێكی ترت بوێ ، وه نه‌خشه‌كانی تریش بریتین له bng map كة رێگاكان و سنوره‌كان دیاری كراو‌و دیاری نه‌كراوی تێدایه وه نه‌خشه‌ی Earth at night كة زه‌وی پیشان ده‌دات له شه‌ودا وه نه‌خشه‌ی ARC GIS و Map Quest یشی تیایه
وه ئێوه ده‌توانن سوود له‌و دوو نه‌خشه‌یه وه‌رگرن زۆر به ئاسانی.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش ناونیشانی ماڵپەڕەکانن
1- www.here.com
2-http://www.flashearth.com/
سەبارەت بەبەرنامەکانیش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بۆ ئه‌ندرۆید و ئایفۆن
بۆ ئای ئۆ ئێس (ئایفۆن و ئایپاد) کلیک لێرە بکە
ئامادەکردنی :هاوکار علی