لەم ساڵانەی پێشتردا پێشکەوتنێکی باش لە ئاستی کوالێتی کامێراکاندا رووی داوە،بەجۆرێک کە هەمووان ئێستە کامێرای مۆبایلەکان بەکاردێنن،کامیرای ئامێرەکانی ئاپڵ(ئایفۆن بە تایبەت) دەتوانێ باشترین وێنەت پێببەخشی لەگەڵ چەند رێنماییەک کە لەم بابەتەدا باسی دەکەین بە پێی توانا.

*رووناکی کەم یەکێک بوو لە کێشەکان کە رووبەرووی زۆربەی بەکارهێنەران و هەوادارانی کامێرا دەبوەوە،ئەمەی لە دواتر دێت چەند رێنماییەکە بۆ چارەسوری ئەو کێشەیە: بۆ وەلاخستنی ئەم کێشەیە،ئامێرەکەت جێگیر بکە بە یەکێک لە هۆکارەکانی جێگیرکردن(بە تایبەت لە لاتی ریکۆردکردندا) لە ژێر رووناکی کەمدا،بۆ ئەوەی کارەکەت تێکنەچێت و رووناکی کارەکەت بەرز و نزم نەکات.

*بەکارهێنانی دوگمەکانی دەنگ: ئەگەر نەتتوانی ئامێرەکەت جێگیر بکەیت،دەتوانی دوگمەکانی دەنگ بەکاربهێنی بۆ وێنەگرتن و ریکۆردکردن،ئەمە لە کاتێکدایە دەتوانی لە رێی شاشەی سەرەکیەوە یان بە دوگمەکانی دەنگ وێنەبگریی،بەڵام باشتر وایە دوگمەکانی دەنگ بەکاربهێنرێ و ئاسانتریشە بۆ بەکارهێنان.

*بەکارهێنانی تایبەتمەندی HDR: ئەم تایبەتمەندیە بۆ ئەوکاتانە سوودی لێدەبینری کە لە شوێنێکی سێبەردا وێنە بگریت و بتەوێ هەندێ ووردەکاری دەربکەوێ،ئەمەس کاردەکات بە جۆرێک کە پارچە رووناکەکان بە ئاستێکی رووناکتر دەردەکەون و بەسەکانی تری وێنەکە رووناک دەکەنەوە.

*بەکارنەهێنانی فلاش تا بتوانرێ: وەک دەزانرێ فلاش تا ئاستێک دەتوانێ شتەکان رووناک بکاتەوە(ستە نزیکەکان)،کاتیک بۆ نموونە فلاش بۆ وێنەگرتنێکی کەسی بەکاردەهێنرێ ئەوا فلاشەکە بە تەواوی بەردەمووچاوی کەسەکە دەکەوی بە ئاستێک کە هەم رووی کەسەکە زۆر روون دەبێ و هەم دەورووبەری کەسەکەش تاریک دەبێ لەچاو ئەوەی کە فلاش بەکارنەهێنرێ.(ئەم.حاڵەتە بۆ هەر جۆرێکی تری وێنەگرتن دەگونجێ جگە لەم حاڵەتەی باسمان کرد)

ئاماده‌كردنى :ئاسۆ هه‌ورامی

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.