كۆمپانیاى فه‌یسبووك له‌ ڕێگاى پڕۆژه‌ى ئینته‌رنێـت دۆت ئۆرگه‌وه‌ ، خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێتى خۆڕایى بۆ ٣٠ وولاتى جیهان دابین كردوه‌ .

كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تلیكۆمیش وه‌كو تاكه‌ وه‌كیلى كۆمپانیاى فه‌یسبووك ، ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ پێشكه‌شى هاوڵاتیانى عێراق ده‌كات .

له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا و  له‌ ڕێگاى ئه‌پڵیكه‌یشنى فه‌یسبووك لایت (facebook lite)ه‌وه‌ ده‌توانرا وێنه‌ و دیمه‌نه‌كانى فه‌یسبووك ببینیت ، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن كۆمپانیاى كۆره‌ك تلیكۆمه‌وه‌ وه‌ستێندرا .

دیاره‌ به‌كارهینه‌رانى ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ ، ته‌نها ده‌توانن له‌ ماسنجه‌ر و فه‌یسبووك به‌ بێ وێنه‌ سوودمه‌ند ببن ، به‌لام زۆر ڕێگا هه‌ن كه‌ ده‌توانیت  ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ بشكێنن وسوودمه‌ند بن له‌  بیبنینى وێنه‌كان .

 بۆ وانه‌ى ئه‌مجاره‌مان یه‌كێك له‌ ڕێگاكانتان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین …

سه‌ره‌تا و له‌ هه‌نگاوى  یه‌كه‌مدا مۆبایل داتا ئه‌كتیڤ بكه‌ ، پاشان ئه‌پڵیكه‌یشنى فرى به‌یسكس بكه‌وه‌ یاخود سه‌ردانى ماڵپه‌رى freebasics.com  بكه‌ .

دواى ئه‌مه‌ ئه‌ژمار(ئه‌كاونت)ه‌كه‌ت بكه‌ له‌ فه‌یسبووك ….

هه‌نگاوى چواره‌م ، مۆبایل داتا بكوژینه‌ و پاشان لۆگ ئاوتى فه‌یسبووك بكه‌كه‌ت بكه‌ …

كۆتا هه‌نگاو جاریكى تر مۆبایل داتا ئه‌كتیڤ بكه‌وه‌ , ده‌بینیت هه‌موو وێنه‌ و ڤیدیۆكان ده‌بێته‌وه‌ ….

فێركاریه‌كه‌ له‌م ڤیدیۆییه‌ى خواره‌وه‌ ڕوون كراوه‌ته‌وه‌

*

هه‌روه‌ها  مژده‌ى ئه‌وه‌تان پێ ئه‌ده‌ین كه‌ ئه‌مساڵ ڕێكخراوه‌كه‌مان (تێك ئاى )بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ كوردستان و عێراق هاوكارتان ئه‌بین بۆ ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى خوێندن به‌ خۆرایى له‌ وولاتى توركیا بۆ ئاسته‌كانى ئاماده‌یى , به‌كالۆریۆس, ماسته‌ر , دكتۆرا ,,,,,كه‌ تیچووى خویندن و شوینى مانه‌وه‌ و مووچه‌ى مانگانه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه‌ دابین ده‌كرێت …
پشتبوان به‌ خوا ,به‌مزوانه‌ مه‌رجه‌كانى به‌شداریكردن بلاو ده‌كه‌ینه‌وه‌ ….

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

Comments are closed.