یه‌كێك له‌و وڵاتانه ده‌گمه‌نانه‌ی كه ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیانی عێراقی كردووه كه به‌بێ ڤیزه بچنه وڵاته‌كه‌و دواتریش گه‌ر بیانه‌وێت مافی نشته‌جێبوون وه‌ربگرن وڵاتی ئیكوادۆره له ئه‌مریكای باشور.
هاوڵاتیانی عێراقی خاوه‌نی دووه‌م خراپترین پاسپۆڕتن له جیهاندا له پاش وڵاتی ئه‌فغانستان، پاسپۆڕتی عێراقی جگه له‌وه‌ی ته‌نها بۆ چه‌ند وڵاتێكی زۆر كه‌م ده‌توانێت به‌بێ ڤیزه گه‌شتبكات، له‌ڕوی پشتگیریشه‌وه له ئاستی خراپترینه! به‌و پێیه‌ی هاوڵاتیانی عێراقی له ده‌ره‌وه پێشتگیری كونسوڵخانه‌كانیان نییه‌و له كاتی دروستبونی كێشه‌دا كه‌س پشتگیریان لێناكات.
به‌ڵام وڵاتی ئیكوادۆر له پاڵ زۆرێك له وڵاتانی دیكه‌ی دونیادا ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیانی عێراقیش پێشكه‌شكردووه، به‌و پێیه‌ی هه‌موو عێراقیه‌ك ده‌توانێت بۆماوه‌ی 90 رۆژ به‌بێ ڤیزه‌ی پێشوه‌خت بچێته ئه‌و وڵاته‌وه‌و ته‌نها له فرۆكه‌خانه 50$ ده‌ده‌یت.
پاش ئه‌وه كه ده‌چیته ئیكوادۆر گه‌ر بته‌وێت بمێنیته‌وه، ده‌توانیت به نوسراوێك داواكاری پێشكه‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌ی نشینگه‌ی ئه‌و وڵاته بكه‌یت، گه‌ر بشته‌وێت كاروباره‌كانت ئاسانتر بڕوات به‌ڕێوه ده‌توانیت له گه‌ڵ پارێزه‌رێكدا رێكبكه‌ویت كه كاره‌كانت بۆ بكات.
پاش ئه‌وه‌ی داواكاریه‌كه پێشكه‌ش ده‌كه‌یت پێوسیته بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بوه‌ستیت تا به‌رواری چاوپێكه‌وتن بۆ دیاری ده‌كه‌ن، پاشان چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامده‌بیت و كارتێكیشت پێده‌درێت كه تا ئه‌و كاته‌ی وه‌ڵامی یه‌كجاری به قبوڵكردن یاخود ڕه‌تكردنه‌وه وه‌رده‌گریت بۆ كاروباره‌كانت به‌كاری بهێنیت.
ده‌شتوانی له‌و ماوه‌یه‌دا خۆت وه‌ك په‌ناهه‌نده‌یه‌ك تۆمار بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ش شوێنی نیشته‌جێبون و خواردن و خواردنه‌وه‌ت پێده‌درێت، گه‌ر بشته‌وێت ده‌توانیت كاربكه‌یت.
بۆ ئاسانكاری له كاروباره‌كانیشتدا له‌و وڵاته باشتره كه‌مێك خۆت فێری زمانی ئیسپانی بكه‌یت به‌و پێیه‌ی ئه‌وه زمانی فه‌رمییه له وڵاته‌كه‌دا، جگه له‌وه‌ی كه‌سانێكی زۆر كه‌م له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌و وڵاته ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و پێویسته خۆت له‌گه‌ڵ كلتوری وڵاته‌كه بگونجێنیت.
گه‌ر داواكاریه‌كه‌ت قبوڵكرا ده‌توانیت له‌ووڵاته بمێنیته‌وه، گه‌ر ڕه‌تیشكرایه‌وه ئه‌وا دووجار ده‌توانیت دوباره داوای پێداچونه‌وه بكه‌یته‌وه.
لیره كلیك بكه بۆ پێشكه‌شكردنى فیزا
S:XELK