ئامێری ریسیڤەر یەکێکە لە پێداویستییەکانی نێو هەموو ماڵێکی ئەو سەردەمە، مرۆڤ لەو ڕێگەیەوە تەماشای کەناڵە ئاسمانییەکان دەکات. بەشێکی سەرەکی ریسیڤەر بریتیە لەو (سنیە)ی کە ئەنتێنای کەناڵەکانی پێدەدۆزرێتەوە، بەڵام ئامێرێکی نوێی ریسیڤەر داهێنراوە پێویستی بە سینی نییە.

ریسیڤەر بە شێوەیەکی بەرچاو لەم ساڵانەی دواییدا پێشکەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و لە شێوە و کوالیتی کەناڵەکان و گرێدانی میمۆری و ریکۆردکردنی بەرنامەکان و گرێدانی بەشێوەی وای فای بە ئینتەرنێتەوە و زۆر شتی تر.
کۆمپانیایەک ریسیڤەرێکی بەنێوی (QBOX HD) بەرهەم هێناوە، کە دەتوانێ بەبێ سینی واتا سەتەلایت کار بکات و هەموو کەناڵەکانیش بە کوالیتییەکی بەرز نیشان بدات و هەمان کاتیش بڕی 1 مێگابایت ئینتەرنێتیش پەخش دەکات.

بیرۆکەی ئەم ریسیڤەرە وەکو تەلەفۆنی مۆبایل وایە و بەشێوەی وایەرلێس کار دەکات و دەتوانرێ لەهەر جێگایەک کاری پێبکرێ و مانگە دەستکردەکان دەدۆزێتەوە و سەرجەم کەناڵەکان و بڕی 1 مێگا بایت ئینتەرنێتیش دەدات و دەتوانرێت فلاش میمۆری پێوە گرێ بدرێت و ریکۆردی بەرنامەکانی نێوخۆیشی دەکات.

ئێستە نرخی ئەم ریسیڤەرە نزیکەی 100 دۆلارە.

ئامادەكردنی :     سالین جاف-باس

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.