زۆربەمان ڕۆژانە فۆرماتی کۆمپیوتەرەکانمان دەکەین و زۆر جار تووشی گرفت دەبین لە پێناسە (تعریف) کردنی پارچەکان وەک ( دەنگ ، کارتی شاشە ، WIFI ، …… ) لێرەدا ئەوە ڕوون دەکەینەوە کە چۆن ئەو پێناسانە دا ببەزێنین بۆ کۆمپیوتەرەکانمان کە لە جۆری SONY ە ..
1- سەرەتا بۆ دەستکەوتنی پێناسەکان دەچینە ماڵپەڕی فەرمی SONY
http://esupport.sony.com/DRIVERS
2- پاشان لە بەشی Enter A New Model Name دا ، ناوی کۆمپیوتەرەکەت بنووسە (جۆری کۆمپیوتەر) ەکە . بۆ نموونە من لێرەدا دەنووسم لە SVF15212CXW ، پاشان کلیک لە Go بکە .
3- لێرەدا کلیک لە Drivers and Software بکە .
- 4- دواتر لە Select an Operating System to see files دا جۆری ویندۆزەکەت دیاری بکە .بۆ نموونە من Windows 8 64 Bit م هەڵدەبژێرم . دواتر لە خوارەوە پێناسەکان پشان دەدات .
لێرەدا من هەڵدەستم بە دابەزاندنی پێناسی دەنگ Audio .
5- دوای کلیک کردن لەسەر Audio(Sound) بەم شیوەیە هەموو ڤێرژنەکانی پێناسەکە دێنێت بۆمان و ئێمەش تازەترینیان Download دەکەین . بۆ ئەم مەبەستەش کلیک لەسەر Download دەکەین .
6- دواتر کلیک لەسەر Download Now دەکەین .
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت