زۆربەمان ڕۆژانە فۆرماتی کۆمپیوتەرەکانمان دەکەین و زۆر جار تووشی گرفت دەبین لە پێناسە (تعریف) کردنی پارچەکان وەک ( دەنگ ، کارتی شاشە ، WIFI ، …… ) لێرەدا ئەوە ڕوون دەکەینەوە کە چۆن ئەو پێناسانە دا ببەزێنین بۆ کۆمپیوتەرەکانمان کە لە جۆری Lenovo یە ..
1- سەرەتا بۆ دەستکەوتنی پێناسەکان دەچینە ماڵپەڕی فەرمی Lenovo
2- لێرەدا لە بەشی Search products دا لە بۆشایی Enter Product Name دا ناوی کۆمپیوتەرەکەت بنووسە .
بۆ نموونە من لێرەدا ( Y50-70 ) م نوسیووە ..
بەم شێوەیە ناوی کۆمپیوتەرەکەت پشان دەدات و تۆش کلیکی لێ بکە .
3- پاشان لێرەدا کلیک لەسەر Drivers & Software بکە .
4- لێرەدا وەک دەبینین هەموو پێناسەکانمان بۆ دەدۆزێتەوە .
لە بەشی Component دا پێناسەی چی پارچەیەکت دەوێت دیاری بکە ، دەتوانیت هیچ دیاری نەکەیت و لە خوارەوە هەموو پێناسەکان پشان بدات ئەم کارە بۆ ئاسان کردنی دۆزینەوەی پێناسەکانە .
لە بەشی Operating System دا جۆری ویندۆزەکەت دیاری بکە .
تێبینی ::: 32 bit و 64 bit ویندۆزەکەت گرنگە ئاگاداربە لە هەڵبژاردنی بۆ ئەوەی کارەکەت سەرکەوتووبێت .
5- پاشان وەک لە وێنەکەدا دیارە کلیک لە دوگمەی داونلۆد بکە ….. بۆ نموونە من لێرەدا پێناسەی WIFI داونلۆد دەکەم .
6- لە کۆتاییدا بەم شێوەیە پێناسەی WIFI مان داونلۆد کرد و ئێستا دەتوانین Install ی بکەین .
- ئامادەكردنی : هونەر عەلی
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت