تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رێگە دەدات بە بەکارھێنەرانی کە یاری شەتڕەنج بکەن و ئەوەش بۆ یەکەم جارە لەو تۆڕەدا تایبەتمەندییەکی لەوشێوەیە ببینرێت.
ئەو تایبەتمەندییە نوێیە لەڕێگەی کۆدێکەوە دەکرێت کە ئەو یش لە نامەی تایبەت بە تۆڕەکە لێدەدرێت و دەستبەجێ یاری شەتڕەنج دەردەکەوێت و دەتوانیت یاری بکەیت، بۆئەوە لەکاتێکدا قسە لەگەڵ کەسێکدا دەکەیت وشەی (@fbchess play) بنێرە و بەوشێوەیە یاری شەتڕەنج دەردەکەوێت و بۆئەوەش پێویستە لە جووڵاندندا زیرەک بیت و چەند تەکنیکێکی جیاوازی خۆی ھەیە.
ھەرکات بتەوێت جووڵەیەک بکەیت دەبێت وشەی (@fbchess) لەگەڵ پیتی یەکەمی کاراکتەرەکە لێبدەیت و لەدوای پیتەکەش بەبێ بۆشایی ناوی ئەو خانەیە بنووسیت کە دەتەوێت بیجووڵێنیت بۆی، ھەروەھا بەھۆی ئاڵۆزی یارییەکەوە کە ھەموو جووڵەکانی لەڕێگەی نامە ناردنەوە دەکرێت دەتوانیت (@fbchess help) بنێریت و ھەموو زانیارییەکت لەبارەی یارییەکەوە دەستبکەوێت.
ئامادەكردنی : ووشە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

Comments are closed.