لە ٢٤ / ٨ /١٩٩٥ ويندۆز ٩٥ :: Windows 95 بە فەرمی ناسێنرا (نمايشکرا) بيست و يەک سال پێش ئێستا، ساتێکی گرنگ بوو ، کۆمپانيای مايکڕۆسۆفت ويندۆز ٩٥ی ناساند، جياوازيەکی يەجگار زۆری هەموو لەگەڵ سيستەمە کارپێکەرەکانی تر.
لەکاتی ناساندنی نرخەکەی لەخوار ٣٠٠دۆلاربوو، سەردەمێکی نوێدەستی پێکرد لەم بوارەدا ، لەم کاتە چەند گۆرانيبێژێک بەناوی “Start Me Up,” گۆرانيان لەسەری دەوت.
شتەکان کۆکرانەوە لە دوگمەی ستارت Start ، جگە لەمە هەبوونی تاسک بار task bar لە ويندۆس ٩٥ سەرنجی بەلای خۆیدا ڕاکێشا.وە پشتگيری لە گۆڕينی پارچەی نوێی ڕەقەڵە hardware دەکرد. هەندی لەکۆگاکانی فرۆشتنی بەهەزارەها خەلک ناويان نوسيبو بۆ بەدەستهێنانی ئەم بەرهەمە نوێيە. زياتر لە ٧ مليۆن کۆپی لێفرۆشرا تەنها لە يەکەم ،پێنج هەفتە.
ويندۆز ٩٥ پشتگيری ئەم تايبەتمەنديانەی خوارەوەی دەکرد ڕام ٤ مێگابايت >>>><<<< هاڕد ٥٠ تا ٥٥ مێگابايت
::: لەخوارەوە چەندين وێنەم داناوە لەگەڵ کاتی گرتنيان و زانياری لەسەريان :::
٢٤ / ٨ /١٩٩٥ کڕيارێکە ناوی Mikol Furneaux کە يەکەم ٢ کۆپی ويندۆز ٩٥ی وەرگرت، لە فرۆشگايەکی سيدنی،ئوستڕاليا
٢٢ / ٨ /١٩٩٥ بەڕێوەبەری پێشانگايەک ئامادەکاری دەکات بۆ دانانی ويندۆز ٩٥ ، لە ڤيەنا،ڤێرجينيا
٢٥ / ٤ /١٩٩٥ سەرۆکی کۆمپانيای مايکڕۆسۆفت بيڵ گيتس کاتی ڕاگەياندنی ويندۆز ٩٥ی دياريکرد کە ٢٤ /٨ بوو، لە پێسانگايەکی فرۆشتنی کۆمپيتەر، ئەتلەنتا ،جۆرجيا
٢٣ / ٨ /١٩٩٥ بەدەستگەشتنی و کردنەوەی چەندين پاکەت لە وێندۆز ٩٥ ،لە هۆنگ کۆنگ
٢٤ / ٨ /١٩٩٥ بيڵ گيتس قسەدەکات لە شاشەی تەلەڤزيۆنی پێشانگايەکی فرۆشتن، ڤيەنا ، ڤيرجينيا
٢٤ / ٨ /١٩٩٥ خاوەنی مايکڕۆسۆفت بيڵ گيتس ويندۆز ٩٥ دەناسینیت لەپێس هەزاران ئامادەبوو، ڕێدمۆند ، واشنتۆن
٢٤ / ٨ /١٩٩٥ ڕەخنەگرێک بەناوی Anthony Martin لەشاری مەنهەتان لەبەردەم یپێشانگايەکی فرۆشتنی ويندۆس ٩٥ ، خەڵکی ئاگاداردەکاتەوە کە ئەم بەرهەمە نەکڕن دەڵێ کە ئەمە نوێگەری نيە و ئەو پارە زۆرەی پێمەدەن چونکە لەگەڵ کۆمپيتەرەکان ناگونجێ و کێشەيان بۆ دروست دەکات.
٢٤ / ٨ /١٩٩٥ بيڵ گەتس و هونەرمەندێکی کۆميدی بەناوی Jay Leno لەکاتی نمايشکردنی ويندۆز ٩٥ ، ڕێدمۆند ، واشنتۆن
٥ / ٩ /١٩٩٥ بيڵ گيتس لەکاتی ناساندنی ويندۆز ٩٥ لە مەدريد ، ئيسپانيا
٢١ / ٩ /١٩٩٥ شاشەيەکی ڕيکلامی ويندۆز ٩٥ ، کە ٢ ڕۆژ پێشتر زمانی يابانی بۆزيادکرا.