بۆ یە‌کە‌م جار بە‌شێوە‌یە‌کی فە‌رمی تە‌ختە‌ کلیلی کوردی (central Kurdish keyboards) زیاد کرا بۆ سیستە‌می وە‌گە‌رخە‌ری ویندۆز فۆن ١٠، لە‌ ناوە‌راستی ساڵی ٢٠١٥ سیستە‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ویندۆز فۆن ١٠ بە‌شێوە‌ی تاقیکاری خرایە‌ بە‌ردە‌ست بە‌کارهێنە‌ران، پاش ئە‌وە‌ی سیستە‌می وە‌گە‌ڕخە‌ری مۆبایلە‌کە‌م لە‌ ٨.١ـه‌وه‌ گۆڕی بۆ ١٠ ، پاش چە‌ند هە‌فتە‌یە‌ک بە ‌بە‌ردە‌وامی په‌یامم لە‌ دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌رانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت پێ گە‌شت بە‌شێوە‌ی (feedback) کە‌ تیایدا داوا کرابوو کە‌م و کوریە‌کان و سە‌رنج و پێشنیارە‌کانی خۆمیان پێبڵێم لە‌سە‌ر ئە‌م سیستە‌مە‌ تازە‌یە‌ و وە‌ڵامیان بدە‌مە‌وە‌، منیش کۆمە‌ڵێک کە‌م و کوڕی و چە‌ند پێشنیارێک و سێ داواکاریم بۆیان نارد، داواکاریە‌کانم بریتی بوون لە‌:
 ١. زیاد کردنی ڕێنووسی کوردی بۆ تە‌ختە‌ کلیلی ویندۆز فۆن ١٠.
 ٢. زیاد کردنی وە‌رگێڕی کوردی بۆ وە‌رگێڕی مایکرۆسۆفت.
 ٣. زیاد کردنی زمانی کوردی بۆ زمانی سیستە‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ویندۆز فۆن ١٠.
 بە‌خۆشحالیە‌وە‌ لە‌گە‌ڵ ڕاگە‌یاندنی ویندۆز فۆن ١٠ بە‌شێوە‌ی فە‌رمی لە‌ مانگی ٢٠١٥/١٢ پێشنیاری خاڵی یە‌کە‌مم جێبە‌جێ کرابوو، بە‌دڵنیاییە‌وە‌ ئە‌و نامە‌یە‌ بۆ هە‌موو بە‌کارهێنە‌رێکی ویندۆز فۆن ١٠ـی تاقیکاری نێردراوە‌ ، لە‌وانە‌یە‌ چە‌ندان کە‌سی تری وە‌ک من ئە‌و داوایە‌یان کردبێت.
 پێشتر ده‌بوایه‌‌ لە ‌ڕێگە‌ی بە‌رنامە‌ی تایبە‌ت بە‌ تە‌ختە‌کلیلی کوردی کە‌ لە‌ ماڵپە‌ری یانی وە‌رمگرتبوو ئە‌و کارە‌م ئه‌نجام دابایه‌، لە‌ سیستە‌می وە‌گە‌رخه‌ڕی ویندۆز فۆن ٨.١ تە‌نها ٧٩ تە‌ختە‌ کلیل هەیە‌، بە‌ڵام لە‌ سیستە‌می وە‌گە‌رخە‌ڕی ویندۆز فۆن ١٠ زیادیان کردووە‌ بۆ ١٦٣ تە‌ختە‌ کلیل کە‌ یە‌ک لە‌وانە‌ کوردیە‌، ‌ جێی خۆشحاڵیە‌ ‌ زمانی کوردیش چووە‌تە‌‌ ڕیزی زمانە‌ جیهانیە‌کان، بە‌هیوای ئە‌وە‌ی کە‌ دوو داواکارییە‌کە‌ی تریشم جێبە‌جێ بکرێت، هە‌ر گۆڕانکارییە‌کی تازە‌ بکرێت بە‌دڵنیاییە‌وە‌ ئاگادارتان ده‌‌کە‌مە‌وە‌.
ئامادەكردنی : سۆران سەردار- kitn

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.