گۆگڵ ! یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین کۆمپانیانه‌کانی بواری ته‌کنه‌لۆژی و ناسراوه به پێشه‌نگی خێرایی گــه‌ڕان
به‌رده‌وامبه له خزمه‌ته‌کانی له ٥ پرۆگرامیدا که دووباره هه‌ستاوه به نۆژه‌نکردنه‌وه‌یان ئاسانکاریه‌کی زۆر بۆ که‌سی به‌کارهێنه‌ری سیتسه‌مه‌کانی ئه‌ندرۆید ده‌که‌ن :

پرۆگرامی یــه‌کـــه‌م

Google Gesture Search

کاری پرۆگرامه‌که‌:
هێمای تایبه‌ت داده‌نێت بۆ کردنه‌وه‌ی فرمانه‌کان به‌ نموونه تۆ ده‌توانین شێوه‌ هێمایه‌ک دابنێیت بۆ کردنه‌وه‌ی پرۆگرامی MUSIC ناو مۆبایله‌که‌ت به ته‌نها کێشانی ئه‌و هێمایه خۆکارانه کاره‌کانت بۆ ده‌کاته‌وه
که ئه‌مه‌ش ئــاسانکاریه‌کی زۆرباشه بۆ کردنه‌وه‌ی فرمانێکی دیاریکراو

google-play-install-en


پرۆگرامی دووه‌م

YouTube Creator Studio

کاری پرۆگرامه‌که :
دروستی هه‌ژمارێک له یوتیوبدا چاودێری کردن ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی که بڵاویان ده‌که‌یته‌وه له ڕووی سه‌یرکردن و لایکه‌وه ، پشتگیریه‌کی ڕاسته‌وخۆی به‌ هه‌ژماره‌که‌ته‌وه . هه‌بوونی ئاگادارکردنه‌وه‌ له کاتی هاتنی کۆمێنت یاخود په‌رچه‌ وه‌ڵامدا


google-play-install-en


پرۆگرامی سێیه‌م
Arts & Culture

کار پرۆگرام :
ئاگادارت ده‌کاته‌وه له دواین هه‌واڵه‌کانی بواری هونه‌ر و که‌لتور به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆ به دواچوونی بۆ بکه‌ین ده‌توانین له‌ رێگای ئه‌م پرۆگرامه‌وه زۆر به‌ئاسانی ئه‌و شته‌ی مه‌به‌سته به ده‌ستی بهێنی .

google-play-install-en


پرۆگرامی چواره‌م
Google Goggles

کاری پرۆگرام : له رێگه‌ی وێنه گرتن له‌م پرۆگرامه‌دا ده‌توانی له‌سه‌ر نووسینێک یاخود شوێنێک یاخود تابلۆیه‌ک دیاریکراو له‌گۆگلدا به‌دوایدا بگه‌رێت بتوانێ زانیاری ته‌واوه‌تیت له‌سه‌ری بده‌ێت له هه‌ر کاتێکدا ته‌نها به هه‌بوونی هێلی ئینته‌رنێت له‌سه‌ر مۆبایله‌که‌ت


google-play-install-en


پرۆگرامی پێنجه‌م

Androidify

کــاری پرۆگرام :
دروستکردنی که‌سی خۆت یاخود که‌سایه‌تی که‌سێکی تر له‌سه‌ر شێوه رۆبۆتی ئه‌ندرۆید ، که ئه‌مه‌ش ده‌بێته رێگه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی جۆری ئه‌ندرۆید بگۆریته‌ سه‌ر که‌سایه‌تی خۆت له‌و ڕه‌نگه سه‌وزه بگۆرین به دانانی جل و به‌رگ و پێلاو و قژ و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی تری نایاب .

google-play-install-en

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.