ئایا SATA چییە؟!

 

بەناوی (الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ)

الله

 

پێشەکی/ دەرچەی SATA کە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا گرینگیەکی یەکجار زۆری هەیە و لە چەندان تەکنەلۆژیای جیا جیادا بەکاردەبردرێ و بێگومان زۆربەشمان چاومان پێکەوتووە و بە ئەگەرێکی زۆریشەوە دەستیشمان لێداوە ، بەلام وەک هەمیشە بەهۆی گرینگی نەدان بە لایەنی ڕەقەکاڵا وەک یەکێک لە سەربازە ونەکان ماوەتەوە لە نێوخۆیی تەکنەلۆژیای کوردیدا و هەر لەبەر ئەم هۆکارە ، ئێمە وەک ماڵپەڕی تێک ئای ئامانجمانە بەم پارچە ڕاپۆرتانە کۆتایی بە زنجیرە ڕاپۆرتەکانی سەر بە ڕەقەکاڵا بهێنین ، و وەک هەمیشە نیازمە ئاماژە بەوە بدەم کە ئەم بابەتە بێناز نەکراوە لە وشەی کوردی پەتی و نوسەر بەپێی توانا و ئاستی هۆشیاری خۆی بە وشەی کوردی پەتی ڕازاندوێتیەوە ، و نامەوێ چیتر درێژە بەم پێشەکیە بدەم بۆیە بە ئاماژەکردن بەوەی کە “بۆ تێگەیشتن لەم بابەتە خوێنەر پێویستە کە بەژداری لە خوێندنەوەی زنجیرە ڕاپۆرتەکانی ڕەقەکاڵاکانی کۆمپیوتەری کردبێ بە زمانێکی تر واتە دەبێ شارەزایی سەرەتایی لە ڕەقەکاڵاکانی کۆمپیوتەردا هەبێ بۆ تێگەیشتن لەم ڕاپۆرتە“ کۆتایی بەم پێشەکیە دێنم.

 
دەرچەی SATA کە کورتکراوەی (Serial Advanced Technology Attachment)ــــە بریتییە لە پڕۆتۆکۆڵێک کە Host Bus Adapter پەیوەست ئەکا بە بیرگەکانی MASSــــەوە کە بریتیین لە (HDD – SSD) و ئەمەش واتە هەر بیرگەیەک کە پەیوەستی ڕووتەختی دایک (Motherboard) ببێ تەکنەلۆژیای SATA بەکاردێنێ ، بەڵام ئەم بیردۆزە هەمووکاتێک ڕاست دەرناچێ لەگەڵ بەشێک لە بیرگە نوێیەکانی هاوشێوەی NVMe کە لەڕێگەی PCIe ئەبەسترێنەوە بە ڕووتەختی دایک (Motherboard)ــــەوە ، SATA دەستنیشانی ئەوە ئەکا کە پێویستە چۆن زانیاریەکان بگوازرێنەوە لەنێوان ڕووتەختی دایک (Motherboard) و بیرگەکانی MASS ، هەر وەک لە ناوەکەیدا دیارە کە SATA لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیای سیگناڵی زنجیرەیی (Serial Signaling Technology) بنیادنراوە کە بەشێوەی تاک بیت (Bit) زانیاریەکان ئەگوازێتەوە و بە شێوەیەکی سەرەکی ئەتوانین بڵێین کە SATA وەشانێکی نوێیە لە تەکنەلۆژیای (IDE) کە کورتکراوەی Integrated Drive Electronicsـــە.

 
شایەنی باسە کە ئەم تەکنەلۆژیایە بە شێوەیەکی گشتی وەک پڕۆتۆکۆڵێکی پەیوەندی کاردەکا و لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی (SATA-IO) سەرچاوەی گرتووە کە دواتر لەلایەن لینژنەی تەکنیکی INCITS و AT بەڕێوەبەرایەتی کراوە لەژێر ناونیشانی (INCITS T13) و هەروەها جێی سەرنجە کە کەیبڵ و ئامێرەکانی SATA لەلایەن کۆمپانیای OEM ـــــەوە بەرهەمدەهێندرێن.

 

 

 
ئایا چ پارچەیەکی کۆمپیوتەر SATA بەکاردەبا؟!

 
لە ئێستادا چەندان پارچەی کۆمپیوتەر لەسەر شێوازی دەرچەی SATA دیزایین کراون و هەروەها SATA دوو دەرچەی هەیە کە بریتیین لە: (دەرچەی زانیاری Data Connector – دەرچەی وزە Power Connector) هەر یەک لەو دەرچانە لەسەر شێوەی پیتی گەورەی ئینگلیزی “L” دیزایین کراوە ، دەرچە بچووکەکە لە حەوت نووک “7pin” لەخۆ دەگرێ و دەرچە فراوان/گەورەکەش پانزدە نووک “15pin” لەخۆ دەگرێ ئەمەش واتە دەرچە فراوانەکە بە هەشت نووک “8pin” لە دەرچە بچووکەکە جیاوازی هەیە هەر وەک لەم وێنەیەی خوارەوەدا دیارە:
SATA-Pins
جێی سەرنجە کە کەیبڵی زانیاری (SATA Data Cable) بە شێوەیەکی گشتی لە پلاستیکی پتەو بەرهەمهێنراوە و هەردوو کەیبڵەکە پێویستیان بە ئامێرێکە کە پشتگیری دەرچەی SATA بکا و هەردووکیشیان کارێکی جیا لەوی تر ئەنجام ئەدەن بۆ نموونە کەیبڵی زانیاری (SATA Data Cable) پەیوەندیەکی ئاست بەرز و خێرا بۆ کۆمپیوتەر دابین دەکا و زانیاری دەگوازێتەوە بۆ ناوەوە و دەرەوەی کۆمپیوتەر ، لەکاتێکدا کە کەیبڵی وزەی کارەبایی (SATA Power Cable) وزەی کارەبایی و بەردەوام دەگەیێنێ بە ئامێرەکە بۆ بەردەوام بوون لە ئەرکی کار.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.