ئایا Deepfake چییە؟!

ترسانکترین هەڕەشەی سایبەری و ئەلیکترۆنی بۆ سەر مرۆڤەکان کە بڕگەیەکی سەرەکی و گشتگیرە لە Deep Learning کە لەڕێیەوە کەسی شارەزا لە بوارەکە هەڵەستێ تێکهەڵکێش کردنی دوو سەرچاوە بە بردنی وێنە یاخوود ڤیدیۆی کەسی بەرامبەر و گۆڕینی دەم و چاو و جسمی کەسەکە بۆ دانەیەکی هاوشێوەی خۆی و دروستکردنی کەسایەتیەکی خەیاڵی و هاوشێوە لەپێناو لەکەدارکردنی ناوبانگی کەسەکە کە زۆرجار کەسە گەورەکان وەک: ئەکتەر و سیاسیەکان ، ئەبنە قوربانی ئەم تەکنیکە ، و گەر بە کورتی و ڕوونتر پێناسەی بکەین ئەتوانین بڵێین کە گۆڕینی دەمووچاوی ئەکتەرێکی پۆڕنۆگرافیە لە ڤیدیۆ یان وێنەیەکدا بۆ کەسێکی دیاریکراو کە زۆر جار سیاسیەکان یاخوود ئەکتەرەکان و سینەماکاران و هونەرمەندان و هتد… ئەکرێنە ئامانج.

تەکنیک و شێوازی ئەنجامدانی چۆنە؟!

هەروەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا ، ئەرکی Deepfake بریتییە لە دروستکردنی ڤیدیۆیەکی خەیاڵی بە ناوی کەسێکەوە کە لە ڕاستیدا ئەو کەسە کارەکەی ئەنجام نەدابێ بۆ نموونە دروستکردنی ڤیدیۆیەکی پۆڕنۆگرافی لەسەر کەسێک ئەمەش تەنیا بە چەند وێنەیەک لە کەسەکە یاخوود ڤیدیۆیەک کە دەمووچاوی تێیدا دەرکەوتبێ ئەنجام ئەدرێ ، لێرەدا چەندان پرسیار دێنە کایەوە کە ئاخۆ چۆن دەنگی کەسەکان دەستکاری ئەکرێ یاخوود شێوازی جوڵەکردن بە دەمووچاوی کەسەکە چۆن ڕێک ئەخرێ؟ بۆ ئەم بابەتە Deepfake سوود لە ئەڵگۆریثمەکانی Machine Learning و Artificial Intelligence وەرەگرێ بۆ دروستکردنی ڤیدیۆکە بە دەنگێکی یەکجار خوازراو و نزیک لە دەنگی قوربانیەکە بە کوالێتیەکی بەرز بۆ فریودانی بینەرانی ئەو ڤیدیۆ خەیاڵیە.

سەبارەت بە تەکنیکی ئەنجامدانی ئەم کارەش پێویستە بزانین کە Deepfake پشت بە جۆرێک لە Neural Network ئەبەستێ کە ناودەبرێ بە autoencoder کە پێک دێ لە encoder ـــێک کە بەرپرسە لە بچوککردنەوەی قەبارەی وێنەی قوربانیەکە و Decoder ـــــێک کە بەرپرسە لە گۆڕین و گونجاندنی وێنەکە لەسەر جەستەی خوازراو کە لەم زەمەنەیا بە یارمەتی تەکنەلۆژیای GAN کە کورتکراوەیGenerative Adversarial Network ــــە کە هاوپێلێکە لە Deep Learning ئەتوانرێ بە باشترین شێواز ئەم کارە ئەنجام بدرێ کە ئەرکی ئەو تەکەلۆژیایە گۆڕین و دەستکاری کردنی وێنەیە بۆ وێنەیەکی خەیاڵی نزیک لە واقیع بۆ نموونە لە کامێراکاندا گۆڕینی ڕۆژ بۆ شەو یاخوود بەهار بۆ پایز هتد… نموونەی زۆر گەورەن لەسەر تەکنەلۆژیای GAN.

بۆچی بەکاردەهێندرێ؟!

تەکنیکی Deepfake لە جیهانی ئەمڕۆماندا بەرفراوانیەکی زۆری هەیە و لە زۆر حاڵەتی باش و خراپدا پەنای دەبرێتە بەر و گەر نموونەیەک لە Deepfake بهێنینەوەبۆ مەبەستی باشە بەکاربهێندرێ ئەتوانین ئەو نەرمەواڵانە بە نموونە وەربگرین کە ئەتوانین دەمووچاوی خۆمان بخەینە سەر لاشەی ئەکتەری دڵخوازی خۆمان و نزیکترین نموونەش بۆ ئەمە فلتەرەکانی کۆتا فلتەری سناپچاتەکە دەمووچاوی وێنەی نێو گەلەری مۆبایلەکەت ئەخاتە سەر دەمووچاوی خۆت ، و ئێستا با باسێک لەو حاڵەتە خراپانە بکەین کە Deepfake وەک ئامرازێک بۆ شەڕکردن بەکاردەهێندرێ:

1- لەکەدارکردنی ناوبانگ: لە زۆربەی حاڵەتەکاندا و لە جیهانی ئەمڕۆمان Deepfake بەڕێژەیەکی یەکجار زۆر بەکاردەهێندرێ بۆ لەکەدارکردنی ناوبانگی کەسانێکی ناسراو نموونە: (سیاسەتمەدار – ئەکتەر – شانۆکار – مۆدێل – هونەرمەند – هتد…)

2- دەنگوباسی نادروست: ئەمەیان خوازراوترین؟جۆری Deepfake ــــە کە زۆرترین قوربانی،ئەگرێتە خۆ کە زۆرجار بە ئامانجی تۆڵەسەندنەوە بەکاردەبردرێ باشترین نموونەش بۆ ئەمە ساڵانی ڕابردووبوو کە کورتە ڤیدیۆیەک بە Deepfake لەسەر دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری تۆڕی کۆمەڵایەتی Facebook بەڕێز مارک زوکەربێرگ دروست کرا و تێیدا دەم و چاو و دەنگی مارک زوکەربێرگ بەکارهێنرا و پەیامێکیان بە دەنگ و وێنەی ناوبراو بە زمانی ئینگلیزی لەهجەی ئەمریکی بڵاوکردەوە کە گوایە لە داهاتوویەکی نزیک فەیسبووک بڕایاریداوە کە تۆڕەکەی ببێت بە پارە واتە بەکارهێنەران پێویستە مانگانە پارە بدەن بۆ ئەوەی بتوانن سوودمەندبن لە خزمەتگوزاریەکانی تۆڕەکە کە ئەوکاتەش بە ملیۆنان بەکارهێنەری لە دەورووبەری جیهاندا مشاوش کرد و ڤیدیۆکە بە کاتێکی کەم بە جیهاندا بڵاوبویەوە تا کار گەیشتە ئەو ئاستەی مارک زوکەربێرگ خوی لێدوان بدا لەسەر بابەتەکە و ڕوونی بکاتەوە.

3- فێڵکردن لە کەرەستە و کڕیار: لە بواری بازرگانی و ڕێکلامی ئۆنڵاینیشدا سوودێکی زۆر لە Deepfake وەردەگیرێ بە ئامانجی ڕاکێشانی سەرنجی بەکارهێنەر بۆ کاڵاکان بە بەخیاڵیکردنی کاڵاکە و فێڵکردن لە چاوی کڕیاران.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.