ئایا NetBIOS چییە؟!
کوتکراوەی Network Basic Input/Output System ـــــە کە بەرپرسە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری سەر بە چینی سێشن Session Layer کە سەر بە سیستمی OSI-Model ـــــــە کە ڕێگە بە نەرمەواڵەکان ئەدا لەسەر چەند کۆمپیوتەرێکی جیاواز لە پیوەندیدابن و گفتوگۆ بکەن لەسەر Local Area Network بە تەواوەتی وەک APIــــەکان ، جێگای باسە کە لە ڕاستیدا NetBIOS پڕۆتۆکۆڵێکی ڕایەڵەیی Network Protocol نییە ، بەشێک لە وەگەڕخەڕ OSـــــە کۆنەکان NetBIOS یان لەسەر IEEE 802.2 و IPX/SPX کارپێئەکرد بە یارمەتیNetBIOS Frames (#NBF) و هەروەها پڕۆتۆکۆڵەکانی NetBIOS over IPX/SPX (#NBX) ، بەڵام ئێستا بە شێوەیەکی ئاسایی لە ڕایەڵە مۆدێرنەکاندا NetBIOS لەسەر TCP/IP کارپێئەکرێ ئەمەش لەڕێی پڕۆتۆکۆڵیNetBIOS over TCP/IP (#NBT) ئەمەش ئەنجامێکی باشی ئەبێ کاتێک هەر کۆمپیوتەرێک لەنێو تۆڕەکە هەردوو جۆرەکەی IP Addressــــی هەبێ و NetBIOS name ــــەکەی گونجاوبێ لەگەڵ ناوی خانەخوێ Host ــــــەکە و (کە ئەکرێ جیاوازیش بن!) و هەروەها جێی سەرنجە کە NetBIOS بەکار دێ بۆ دیاریکردنی ناوێکی خوازراو بۆ سیستەمێکی هاوشێوەی (Windows) ، واتە بە کورتی گەرپێناسەیەکی NetBIOS بکەین دەتوانین بڵێین کەبریتییە لە پڕۆتۆکۆڵێک کە ڕێگەخۆشکەرە بۆ گفتوگۆی فایل و چاپکەرەکان Printers ــــەکان لەسەر چینی سێشن Session Layer ـــــی سیستمی OSI Model لەنێوخۆیی تۆڕی ئینتەرنێتی LAN.
مێژوو / زاراوەناسی NetBIOS:
ئەم پڕۆتۆکۆڵە لە ساڵی 1983 گەشەیپێدراوە لەلایەن تیمی گەشەپێدەرانی Sytek Inc ، وەک API ێک بۆ گفتوگۆی نەرمەواڵە software لەسەر تۆڕی LANــــــی تەکنەلۆژیای IBM PC بەکارهێنرا ، و جێی سەرنجە کە NetBIOS پشت بە سامانی پڕۆتۆکۆڵی تۆڕی Sytek دەبەستێ بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بێتەڵ ، و لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری 80 کۆمپیوتەر ئەکا لەسەر یەک LAN.
لە ساڵی 1985 کۆمپانیای IBM دەستپێشخەری پێشکەوتنێکی گەورەی کرد کە بریتیبوو لە پلانی تۆڕی Token Ring و emulator ێکی NetBIOS ـــی ناساند کە ڕێخۆشکەربوو بۆ NetBIOS-aware ـــــی نەرمەواڵەکانی سەر تۆڕی کۆمپیوتەری ئەو سەردەمە بۆ کارکردن لەگەڵ  ئەم دیزاینە نوێیە کە ناسرابووبە Token Ring و ئەم emulator ــــە ناونرا NetBIOS Extended User Interface کە کورت دەکرێتەوە بۆ #NetBEUI و هاوکات ئەو پڕۆتۆکۆڵە نوێیەی تۆڕی ئینتەرنێت کە بە NBF ناسراوە بەرهەم هێنراوە بۆ ڕێخۆشکردن بۆ NetBEUI بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانی لەسەر Token Ring بە تایبەتی لە چینی بەڕێوەبردنی بەستەری مەنتیقی Logical Link Control Layerـــی IEEE 802.2.
خزمەتگوزاریەکانی NetBIOS چیین؟!
نێت بایۆس سێ خزمەتگوزاری پێشکەش ئەکا کە بریتیین لە:
• Name Service (NetBIOS-NS)
• Datagram (NetBIOS-DGM)
• Session (NetBIOS-SSN)

 

تێبینی/ لە نێو تۆڕی کۆمپیوتەر Server Message Block (#SMB) پڕۆتۆکۆڵێکی گفتوگۆیی ئینتەرنێتیە و بەرزترین چینە لە OSI-Model و خزمەتگوزاریەکە کە لەسەرووی هەردوو چینی Session و Datagram کاردەکا و ئێستا لە توانایدایە کار لەسەر TCP بکا لەگەڵ چینێکی بچوکی گونجێنەر کە بەرپرسە لە زیادکردنی درێژی Length ـــــی پاکەتەکان بۆ هەر پەیامێکی SMB ئەمەش ئێجگار پێویستە چونکە TCP تەنیا خزمەتگوزاری byte-stream پێشکەش ئەکا بەبێ هەبوونی هیچ زانیاریەک و دانانی هیچ سنوورێک بۆ پاکەتەکان.
یەکەم/ خزمەتگوزاری ناو Name Service

هەر لەگەڵ دەستپێکردنی Session یاخوود Distribute Datagram گشت نەرمەواڵەکان پێویستە ناوی NetBIOS ــــی خۆیان تۆمار بکەن بەبەکارهێنانی خزمەتگوزاری ناو Name Service کە بە گشتی درێژیەکەی 16Octetsــــە ، بە زۆری 16th Octet پێیدەوترێت پاشگری NetBIOS کە جۆری سەرچاوەی فایلەکان دیاری دەکا و هەروەها دەتوانرێ بەکاربهێندرێ بۆ پێدانی زانیاری بە نەرمەواڵەکانی تر سەبارەت بەوەی کە ئایا سیستمەکە چ خزمەتگوزاریەک پێشکەش ئەکا ، و هەروەها لەسەر NetBIOS over TCP/IP خزمەتگوزاری ناوبراو کار لەگەڵ دەرچەی 137ــــیUDP ئەکا و ئەکرێ دەرچەی 137ــــی TCP یش بەکار بهێنرێ بەڵام بەدەگمەن!
خزمەتگوزارییە ناویە بنەڕەتیەکان Name Service Primitives کە لەلایەن NetBIOS ـــــەوە پێشکەش ئەکرێن بریتیین لە:
• Add Name: ناو بۆ نێتبایۆس تۆمار دەکا
• Add Group Name: ناو بۆ گروپی نێت بایۆس تۆمار دەکا
• Delete Name: ناوی گروپ یاخوود نێت بایۆس ئەسڕێتەوە
• Find Name: بەرپرسە لە دۆزینەوەی ناوی نێتبایۆس لەنێوخۆیی تۆڕێکدا.
گرینگە بیزانی/ NetBIOS name لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە پشتگیری ناکرێ بۆ پڕۆتۆکۆڵی ئینتەرنێتی IPv6 .

 

دووەم/ خزمەتگوزاری دابەشکرنی زانیاریەکان Datagram Distribution Service

خزمەتگوزاری Datagram Mode خزمەتگوزاریەکی بێ پەیوەندی Connectionless ــــە (بریتییە لە هەنگاوێک بۆ گواستنەوە زانیاری بەکاردێ لەPacket Switching Networks کە لەم پڕۆسەیەدا هەر پاکەتێک بە تاک ناونیشان ئاراستە دەکرێ لەسەر بنەمای ئەو زانیاریانەی کە لەخۆیان گرتووە.) ، ئەمەش واتە نەرمەواڵەکە بەرپرسیارە لە دۆزینەوە/پشکنینی هەڵەکان و چاککردنەوەیان و لە NBT ــــدا خزمەتگوزاری Datagram لەسەی دەرچەی 138ـــــی UDP کاردەکا.
خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکانی Datagram کە لەلایەن NetBIOS ـــــەوە پێشکەش دەکرێن بریتیین لە:
• Send Datagram: بەرپرسە لە ناردنی زانیاری بۆ ناوی نێتبایۆسی دوور لە خۆی.
• Send Broadcast Datagram: بەرپرسەلە ناردنی زانیاری پاکەت بۆ هەموو ناوێکی نێتبایۆس لەنێو ڕایەڵەدا
• Receive Datagram: چاوەڕێی ئەو پاکەتە ئەکا کە لەلایەن سێند داتاگرامەوەنێردراوە
• Receive Broadcast Datagram: چاوەڕێی ئەو پاکەتە ئەکا کەلەلایەن سێند بڕۆودکاست داتاگرامەوە نێدراوە

 

سێیەم/ خزمەتگوزاری سێشن Session Service

دۆخی سێشن Session Mode یارمەتی دوو کۆمپیوتەر ئەیا کەلە پەیوەندیدا بمێننەوە و پەیوەندی نێوانیان نەپچڕێ و هەروەها ڕێگە بە پەیامەکان ئەیا بۆ درێژکردنەوەی چەندان پاکەت و خزمەتگوزاری دۆزینەوەی هەڵە و چارەسەرکردنیش پێشکەش ئەکا و هەروەها لە NBT خزمەتگوزاری Session کار بە دەرچەی 139ـــــی TCP.
ئەو خزمەتگوزارییە بنەڕەتییانەی سێشن کە NetBIOS پێشکەشیان ئەکە بریتیین لە:
• Call: یارمەتی کردنەوەیسێشن ئەدا بۆ ناوی نێتبایۆسێکی دوور لە خۆی
• Listen: گوێڕایەڵی ئەو هەوڵانە ئەکا کە بۆ کردنەوەی سێشن بۆ ناوی نێتبایۆسێک ئەدرێن لەلایەن Call ــــەوە.
• Hang Up: بەرپرسە لە داخستنی سێشن
• Send: پاکەت ئەنێرێ بۆ کۆمپیوتەرەی پەیوەست بوو بە سێشنەوە
• Send No Ack: هەر وەک سێند کار ئەکا ، بەڵام پێویستی بە هیچ دان پێدانانێک نییە
• Receive: چاوەڕێی پاکەتێک ئەکا کە لەلایەن کۆتا سێشنەوە ڕەوانە کراوە

 

تێبینی/ کاتێک کە NetBIOS پەیوەست کرا بەInternet Protocols ــــەوە (بۆ نموونە: NBT) هەر کۆمپیوتەرێ ئەکرێ چەندان ناوی هەبێ ، یەک ناو یان زیاتر لە خزمەتگوزاری NetBIOS Name و یەک ناو یان زیاتر لە Internet Host Name.
پاشگرەکانی NetBIOS چیین؟!
پاشگرەکانی NetBIOS پێیان ئەوترێ بە NetBIOS End Character (#Endchar) ، هەر وەک لە سەرەوەش باسمان کرد NetBIOS Name پێک دێ لە 16th Chars و ئەو کارێکتەرانە جۆری ئەو خزمەتگوزاریانە دیاری ئەکا بۆ هەر ناوێک کەتۆمارکرابێ و ژمارەی ڕێپێدراو بۆ جۆری ڕیکۆردەکان سنووردارکراوە بۆ 255 ، گشتگیرترین بەها بەکارهێنراوەکان بریتیین لە:
پاشگرەکان بۆ ناوە بێهاوتاکان Unique Names:
• 00: Workstation Service (Workstation Name)
• 03: Windows Manager Service
• 06: Remote Access Service
• 20: File Service (also Called Host Record)
• 21: Remote Access Service Client
• 1B: Domain Master Browser
• 1D: Master Browser

 

پاشگرەکان بۆ ناوی گرووپ:

• 00:  Workstation Service (Workgroup/domain name)
• 1C: Domain Controllers for a Domain (گروپ ڕیکۆردەکان سەروو 25 ئایپی ئەدرێس لەخۆ ئەگرن!)
• 1E: Browser Service Elections

 

لەکۆتاییدا سوپاس بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە و لە بیرت نەچێ گەر سوودت لەم بابەتە وەرگرت بەشی بکە لەگەڵ هاوڕێیانت و شوێن لاپەڕەکانی تێک ئای بکەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی Facebook و Instagram و Twitter بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین بابەتەکانمان.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.