ئایا Host Adapter چییە و بۆچی بەکار دێ؟!

لە ڕووی بنچینەی ڕەقەکاڵا Hardware ـــی کۆمپیوتەرەوە Host Controller یان Host Adapter یاخوود Host Bus Adapter ( #HBA ) پارچە ڕەقەکاڵایێکی قەبارە بچوکە لە شێوەی هاردێکدا کە لکێندراوە بە Motherboard ی کۆمپیوتەرەوە کە بە ئەرکی بەڕێوەبردنی سیستەم هەڵەستێ بەرامبەر بە ڕەقەکاڵاکانی ڕایەڵە #Network و بیرگە #Storage ـــەوە و ئەتوانین بڵێین بە شێوەیەکی گشتی ئامرازێکە کە یارمەتی ڕەقەکاڵاکانی #SCSI و Fiber Channel و #SATA ئەیا بۆ پەیوەست بوون بە Motherboardــــوە و هەروەها یارمەتی ڕەقەکاڵا دەرەکیەکان ئەیا بۆ پەیوەست بوون بە پۆرتەکانی وەک #IDE و #Ethernet و #FireWire و #USB بۆ پەیوەست بوون بە Motherboard ــــەوە.

ئەوەی باسمان کرد سوودی Host Adapter بوو ئێستا با بێین باسی بەشێک لەو ئامێرانە بکەین کە لەسەرەوە ناومان هێنان:

1- SCSI

بریتییە لە Host Adapter ێک کە خزمەتگوزاریەکانی پەیوەندی نێوان Host و Target ــــەکەی بەڕێوە ئەبا بە دیاریکراوی Driver ــــەکان کە پەیوەست کراون بە وەگەڕخەڕ OS ــــەوە و کۆنتڕۆڵی Host Adapter ئەکەن.

وە بە شێوەیەکی گشتی یەک کۆمپیوتەر ئەتوانێ لە Host Adapter ێک زیاتری هەبێ ئەمەش یارمەتی زیادکردنی ڕەقەکاڵای SCSI ئەدا.

جێگای باسە کە بەناوبانگترین لەو کۆمپانیایانەی کە SCSI Adapter بەرهەم دێنن بریتیین لە HP و ATTO Technology و Promise Technology و Adaptec و LSI Corporation.

2- Fiber Channel

ئەرکێکی تری Host Bust Adapter ئەوەیە کە یارمەتی Fiber Channel ئەدا بۆ دروستکردنی پەیوەندی و گفتوگۆ لەنێوان ئەو ئامێرانەی کە لەسەر یەک هێڵی ئینتەرنێتن و هەروەها لەتوانایدایە ڕاژە Server ێک ببەستێتەوە بە Switch یاخوود بیرگە Storage ێکەوە و هەروەها لەتوانایدایە کۆمەڵێک بیرگە Storage یاخوود کۆمەڵێ ڕاژە Server پێکەوەببەستێتەوە ، و جێگای سەرنجە کە هەر Fiber Channel HBA ێک World Wide Name ( #WWN ) ێکی تایبەت بەخۆی هەیە کە درێژیەکەی لە 8bit زیاترە کە بە دیاریکراوی لە Ethernet MAC Address ئەچێ و هەروەها دوو جۆر لە WWN مان هەیە لە HBA دا کە یەکەمیان بریتییە لە Node WWN کە کورت دەکرێتەوە بۆ #WWNN کە لە نێوان تەواوی پۆرتەکاندا هەیە لە HBA و هاوبەشی پێ ئەکرێ و دووەمیشیان Port WWN کە کورت دەکرێتەوە بۆ #WWPN کە جیاوازە لە پۆرتێک بۆ پۆرتێکی تر.

 

و جێگای ئاماژەیە کە بەناوبانگترین ئەو کۆمپانیایانەی کە Fiber Channel بەهەم دێنن بریتیین لە: QLogic و Broadcom و Agilent و ATTO و Brocade.

و کۆتا شت کە ئەمەوێ ئاماژەی پێ بدەم خێراییە جیاوازەکانی HBA یە کە بەم خێراییانەی خوارەوە بەردەستە:
1Gbit/s, 2Gbit/s, 4Gbit/s, 8Gbit/s, 10Gbit/s, 16Gbit/s, 20Gbit/s and 32Gbit/s.

3- ATA

ئەم جۆرە Host Adapter ـــــە لە زۆربەی هەرەزۆری کۆمپیوتەرە پێشکەوتووەکانی سەردەم لکێندراوە بە Motherboard ـــــەوە کە زۆربەی خەڵک بە شێوەی نادروست بە Disk Controller ناوی ئەبەن ، بەڵام لە ڕاستیدا گونجاوترین ئەرک کە بخرێتە پاڵ ATA بریتییە لە دروستکردنی گفتوگۆ لە نێوان کۆمپیوتەر و Motherboard و هەروەها گونجاوترین کاریش کە بردێتە پاڵDisk Controller ئەوەیە کە ڕێگە بە disk ئەیا کە تەنیا گفتوگۆ لەگەڵ هەمان وێستگەی خۆی بکا.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.