پڕۆتۆکۆڵ یان ڕاژەی DHCP چییە؟!

ڕاژەی Dynamic Host Configuaration Protocol ناوەندێکی بەڕێوەبردنی وەڵامدەر Responsive خێرا Quick خۆکار automatic بەرهەم دێنێ لە نێوخۆیی ڕایەڵە Network ێـــکی دیاریکراو بۆ دابەشکردنی IP Address لەسەر ئەو ئامێرانەی کە کۆنێکتی ئینتەرنێتەکە ئەبن بە شێوازێکی خۆکارانە ، و هەروەها چەندان ئەرکی گرنگی تریش لەخۆ ئەگرێ  لەوانە ڕێکخستنی Subnet Mast و Default Getway و هەروەها لەتوانایدایە زانیاری DNS Server لەسەر کۆمپیوتەر یان هەر جۆرە ئامێرێکی تر ڕێکبخات.

1- فرمانە چالاک و گرینگەکانی DHCP چین؟!

ڕاژەی DHCP لە کۆمەڵەیApplication Layer پۆلێن دەکرێ بۆ TCP Stack کە بە شێوەیەکی بزێو Dynamic ناسمەی ئینتەرنێتیIP Address جێگیر ئەکاتە سەر ئامێری پەیوەست بوو بە Routerــــەوە بە زانیاری جیاوازەوە بۆ هەر DHCP Client ێک.

هەروەها پێویستە ئەوە بزانین کە پڕۆتۆکۆڵی DHCP  ڕاژەی بەکارهێنەرانە واتە Client-Server ـــە ئەمەش واتە ڕاژەی DHCP لە بنەڕەتەوە کۆمەڵێ IP Address ی جیاواز و زانیاری جیاوازی لەخۆ گرتووە بۆ هەر پارامیتەرێکی ڕێکخستن ، وە هەروەها ئەو ئامێرانەی کە پەیوەستی DHCP بوون داواکاریەک ئەنێرن بۆ ڕاژەی DHCP ئەمەش لەپێناو بەدەست هێنان و خوێندنەوەی زانیاری ڕێکخستنی ڕایەلە Network Configuarations Info و پڕۆسەکە بەم شێوەیە ئەبێ:

چەند چرکەیەک دوای پەیوەست بوون بە ڕایەڵەوە ڕاستەوخۆ ئامێرەکە بە شێوەیەکی ئاسایی ڕیزێک زانیاری ئەنێرێ بۆ ڕاژەی DHCP و پاشان ڕاژەی DHCP وڵامی ئامێرەکە ئەداتەوە بە ناردنی زانیاری.

ڕێکخستنی تەواو لەگەڵ IP Address ێک کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕایەڵەکەوە دیاری کراون و دوای ئەوەی پڕۆسەکە تەواو بوو DHCP سێرڤەر Assignment ــــەکەی خۆی نوێ ئەکاتەوە و پاشان دووبارە ئامێرێکی تر ئەتوانێ هەمان داواکاری بنێرێتەوە و بەو پڕۆسەیەدا بڕوا لێرەدا دوو پڕۆسەی جیاوازی هەیە  کە بە جیا لە خوارەوە باسی ئەکەین.

1- بەڵێننامەی بزێو Dynamic Lease چییە؟!

ئەم پڕۆسەیە یەکێکە لە پڕۆسە هەرە گرینگەکانی DHCP کە بەهۆیەوە بەکارهێنەر پێویست ناکا

خۆی IP Address ێک بنیاد بنێ بەڵکو لەجیاتی ئەوە داوا لە DHCP ئەکا ئەم کارەی بۆ ئەنجام بدا کە ئەم پەیوەندیەش بە بەڵێننامە ناودەبردرێ و وەک قەرزێک وایە کە لەڕێگەی ئەو بەڵێن نامەیەیەوە درابێت بە بەکارهێنەرەکە بۆ ماوەیەکی کورت ، لێرەدا گەر بەکارهێنەرێک بیەوێIP Address ـــەکەی کۆتایی پێبێنێ و داوای دانەیەکی تر بکا لەسەی هەمان ئامێر پێویستە چەند هەنگاوێک ببڕێ ، لە زۆر حاڵەتدا ڕاژەکە هەڵەستێ بە پێدانی IP Address ێکی نوێ هەتا ئەگەر هێشتا IP Addressــــە کۆنەکەش بەکار ببا ، لێرەدا باس لەو هەنگاوانە ئەکەین کە ئامێرەکان دپێدا تێپەڕ دەبن لەکاتی بەستنی بەڵێننامەکەدا:

1- ئامێرەکە IP Address ێکی دەست ئەکەوێ لە ڕێگەی ناردنی داواکاری بۆ ڕاژەی DHCP

2- ئەگەر بێتوو ئامێرەکە IP Address ێکی هەبێت و بیەوێ داوای دانەیەکی تر بکا ئەوا پێویستە پێش داواکردن ئامێرەکەی بکوژێنێتەوە و دایگیرسێنێ بۆ ئەوەی IP Address ـــــە نوێکەی وەرگرێ.

3- لەو کاتەی کە IP Address ـــە نوێکە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو چالاک کرا ئامێر/بەکارهێنەرەکە لەو حاڵەتەدا بەڵێننامەیەکی تری پێ دەدرێ لەلایەن DHCP سێرڤەرەوە بە زانیاری ڕێکخستنی نوێترەوە.

4- ئەگەر ئامێرەکە هەوڵی کۆچکردنیدا و ویستی پەیوەستی Router ێکی تر ببێ IP Address ــــەکەی لەکار دەکەوێ و و لە ئەنجامدا داواکاری ئەنێرێ بۆ ڕاژەی DHCP ئەو ڕایەڵە Networkـــەی کە ئەیەوێ پەیوەستی ببێ و IP Address ێکی نوێ وەرەگرێ بە زانیاری ڕێکخستنی ئەو Router ــــە نوێیە.

2- پڕۆسەی DHCP Handshake تەوقەکردن لەگەڵ ڕاژەی DHCP چییە؟!

کاتێک دێینە سەر پڕۆسەی DHCP Handshake ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ ئەبن:

1- دۆزینەوە Discover: بەکارهێنەر ڕاژەی DHCP هان دەدا بۆ دۆزینەوەی نامەکە بۆ ناساندنی ڕاژەی DHCP

2- پێشنیار Offer: ڕاژەی DHCP وڵامی داواکاریەکە ئەداتەوە بە IP Address ێک کە بەردەست بێ.

3- داواکاری Request: بەکارهێنەرەکە داوایIP Address ـــەکە دەکا لە ڕاژەی DHCP

4- دان پیانان Acknowledge: ڕاژەکە دان بەوIP Addressــــە نوێیەدا ئەنێ کە تازە جێگیر کراوە بۆ ئامێرێکی دیاری کراو و کۆتایی بە خوولی تەوقەکردن دێنێ.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.