لە وەشانی ٣ بە تایبەت بەکاربردنی پێناسەری charset بەربڵاوتر بووە، پێناسکردنی charset بۆ نموونە بە utf-8 وێبگەڕ ئاگادار دەکاتەوە کە پەڕگەی ناوبراو لەسەر بنەماکانی یونیکۆد نووسراوە و ئەگەر لە شوێنێک پیتی یونیکۆد بەکار برابێت بە درووستی دەیناسێتەوە. لە هەمان کاتدا ئەوە دەگەیەنێت کە دەتوانین بە کوردی یونیکۆد مەرجەکانی CSS بنووسین، بۆ نموونە

.ڕەنگ {

color: #000000;

}

بە درووستی کار دەکات. بەڵام بەکاربردنی کارێکی باش نییە، لەوانەیە لە هەموو وێبگەڕەکان بە هەمان و درووست شێوە پاڵپشتی لێنەکرێت، بۆ درووست نەبوونی کێشەی پەیوەندیدار تەنیا پیتی ستانداردی لاتینی بەکار ببە لە پێناسکردنی مەرجەکانی CSS.

بۆ پێناسکردنی پەڕگەیەکی CSS وەک utf-8، پێناسەری خوارەوە لە سەرەوەی پەڕگە لە پێش هەموو کۆدەکانی دیکە دادەنرێت،

@charset "utf-8";

https://www.webchin.org/v3-images/babet/css-penase-u-bekarhenan/css-utf-8-declaration.png

تێبینی: تەنیا پەڕگەی دەرەکی CSS واتە External CSS پێویستی بە پێناسکردن هەیە، جۆرەکانی دیکە پێویستیان نییە و هەمان پێناسکردن بەکار دەبەن کە بۆ پەڕەی سەرەکی HTML نووسراوە.

Class و ID
بە بەکاربردنی Class یان ID دەتوانین مەرجەکانی CSS لە هەر شوێنێک بەکار ببەین کە تاگی بنەڕەتی HTML ـیان نییە. کاتێک ڕەنگی دەقی نێو تاگی <p> ـمان گۆڕی بۆ ڕەنگی سوور، ڕەنگی هەموو دێڕەکان گۆڕدران، ئەگەر پێویست بکات ڕەنگی یەکێک لە ئەو دێڕانە جیاواز بێت دەبێت بە Class یان ID پێناسی بکەین بۆ ئەوەی لە نێو style.css بتوانین مەرجەکانی تایبەت بە ئەو پێکهاتە/هەڵبژاردەیە بنووسین.

جیاوازی نێوان Class  و ID، بە شێوەیەکی گشتیی لە بەکارهێنانی ئاسایی Class زۆرتر لە ID بەکار دەبرێت، زۆر جارێک ID بە هیچ شێوەیەک لە پرۆژەکاندا بەکار نابرێت، چوونکە Class هەمان کاری ID جێبەجێ دەکات.

لە ڕوانگەی کۆد نووسینەوە ID نرخێکی گەورەتری هەیە لە نێوان کۆدەکان لە بەراورد لەگەڵ Class.

<span id="reng" class="rengeki-dike"> ناسراوی ناوێکم که‌ ناوی من نییه‌</span><br />

نووسەری بابەت: ئاسۆ نادری-وێبچن

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.