لە درێژەی ئەم بابەتەدا وشەی مەرج بەکار دەبەم لە بۆ پێناسەکردنی هەر Rule ـێکی CSS.
نووسینی مەرج لە CSS بە شێوازێکی دیاریکراو جێبەجێ دەکرێت، نووسینی کۆدەکانی CSS لە خۆیدا بە چەند شێوازێک جێبەجێ دەکرێت، لە ئەم بابەتەدا تەنیا شێوازی ستاندارد دەخەمە ڕوو.

لە سەرەوە مەرجێکمان نووسیووە بۆ گۆڕینی ڕەنگی دەقەکانی نێو پاراگراف بۆ ڕەنگی سوور و بە شێوازی خوارەوە نووسراوە.

https://www.webchin.org/v3-images/babet/css-penase-u-bekarhenan/css-selector.png

https://www.webchin.org/v3-images/babet/css-penase-u-bekarhenan/penase-css-selector.png

هەر مەرجێکی CSS لانیکەم لە یەک هەڵبژاردە Selector، یەک تایبەتمەندی Property و یەک نرخ Value پێکدێت.

https://www.webchin.org/v3-images/babet/css-penase-u-bekarhenan/css-rule-properties.png

لە وێنەی سەرەوە پێکهاتەکان ڕوون و دیارن، ئەوە بنەمای نووسینی هەر مەرجێکە لە CSS، دەتوانرێت زۆرتر پەرەی پێبدرێت و قووڵتر بکرێت.
هەر هەڵبژاردەیەک کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەیە کە دەکرێت بە CSS گۆڕانکارییان بە سەردا بهێنرێت، بۆ نموونە دەق Text تایبەتمەندی وەک قەبارە، ڕەنگ، شوێنی دەرکەوتن، شێوازی دەرکەوتن، پانی، بەرزی و دەیان تایبەتمەندی دیکەی هەیە و هەموویان بە CSS دەگۆڕدرێن. ئەگەر بمانەوێت جگە لە ڕەنگ گۆڕین نووسراوەی نێو p قەڵەو بکەین، بە شێوازی خوارەوە دەبێت،

p {

color: #F00;

fontweight: bold;

}

پێکهاتە، تایبەتمەندی و هتد… هەمووی لە پەڕەی پێناسەکردنی یاساکانی CSS لە ماڵپەڕی فەرمی هەیە،
http://www.w3.org/TR/CSS21/cover.html#minitoc

تێبینی: زۆرینەی پرۆگرامەکانی کۆد نووسین دەتوانن هاوکارت بن بۆ ئاسانتر نووسینی کۆدەکانی CSS، پرۆگرامەکان بە شێوەیەکی ئاسایی هەموو پێکهاتە و تایبەتمەندییەکانیان لە خۆ گرتووە و دەتوانیت بەبێ نووسینیان بەکاریان ببەیت.

ڕێکخستن بۆ نووسینی کوردی سۆرانی
CSS مەرجە بۆ پێکهێنانی پەڕەیەکی درووستی نووسراوە بە ئەلف و بێی کوردی سۆرانی، بە هۆکاری ئەوەی زمانەکەمان لە ڕاست بۆ چەپ دەنووسرێت و هەندێک تایبەتمەندی دیکەی هەیە کە لە زمانە گشتییەکانی وەک ئینگلیزی نییە، پێویستی دەکات کە CSS بەکار ببەین بۆ درووست و باشتر ڕێکخستنی پەڕەکانی وێبی کوردیمان.

هەموو پەڕەیەکی کوردی سۆرانی دەبێت چەند تایبەتمەندییەکی هەبێت،
١، دەستنیشان کردنی ئاستی نووسینەکان، ڕاست بۆ چەپ کردنیان بە درووستی. ئەم کارە لە CSS جێبەجێ دەبێت بە زۆرکردنی تایبەتمەندی direction بۆ پەڕە و text-align بۆ دەقەکان. ئەو تایبەتمەندییانە لەسەر تاگی body دەنووسرێن چوونکە گشتیی و هەموو بوارەکانی ماڵپەڕ دەگرنەوە. نموونە،

body {

textalign: right;

direction: rtl;

}

٢، دەستنیشان کردنی utf-8 وەک شێوازی پیشاندانی نووسینەکان لە وێبگەڕدا. لە نموونە کۆدی پەڕەی index.html لە سەرەوە ئاماژەی پێدراوە.

٣، هەروەها ڕاست بۆ چەپ کردنی title بۆ درووست پیشاندانی سەردێڕی پەڕەکان لە کاتی هەبوونی نووسراوەی لاتینی و سۆرانی لە هەمان سەردێڕدا. بۆ نموونە ئەگەر سەردێڕی پەڕە لە داڕشتنی پێوه‌كراوی App Shortcut بۆ وێبگه‌ڕی Google Chrome پێکهاتبێت، لە وێبگەڕدا وەک وێنەی خوارەوە دەردەکەوێت.

https://www.webchin.org/v3-images/babet/css-penase-u-bekarhenan/page-title-in-rtl.png

چارەسەرکردنی کێشەی سەرەوە پێویستی بە دانانی کۆدێکی یونیکۆد هەیە لە پێش دەقەکە بۆ سەپاندنی یاسای ڕاست بۆ چەپ بەسەر وێبگەڕدا.

https://www.webchin.org/v3-images/babet/css-penase-u-bekarhenan/fix-rtl-title-html.png

واتە کۆدی

‫

پێش دەقی سەردێڕ زۆر دەکرێت.

بە جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی سەرەوە، پەڕە و هەموو پێکهاتەکانی بە دەقەوە بە شێوازی درووست دەردەکەون و کار دەکەن.

نووسەری بابەت: ئاسۆ نادری-وێبچن

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.