لەم بابەتەدا باس لە چۆنیەتی ڕەنکردنی کۆدەکانی جاڤا ئەکەین بۆ ئارەزوومەندانی فێربوونی زمانی پرۆگرامینگی جاڤا.

 

سەرەتا با بزانین جاڤا چییە؟

جاڤا بریتییە لە زمانێکی پرۆگرامینگی جیهانی ئینتەرنێت کە لە لایەن James Goslingـــــەوە لە ساڵی 1995 بناغە و ڕێساکانی بۆ دانراوە لەو کاتەی کە لە کۆمپانیای سەن کاری دەکرد و پاشان لە دوای دامەزراندنی کۆمپانیای ئۆراکڵ لە ڕێکەوتی 21-1-2010 ئەویش بوو بە بەشێک لە جاڤا و یەکەم وەشانی جاڤا لە لایەن ئەم کۆمپانیا بەناوبانگەوە بلاو کرایەوە و تا ئێستا زیاتر لە 3 بڵیۆن ئامێر پشتگیری جاڤا ئەکەن و یەکێکە لە زمانە بەهێزەکانی داڕشتنی نەرمەواڵە کە چەندان کاری باشی پێ ئەکرێ لەوانە ( دروستکردنی یاری – دروستکردنی نەرمەوالە بۆ مۆبایل و دیسکتۆپ – دروستکردنی وێب ئەپلیکەیشن – وێب سێرڤەر و ئەپلیکەیشن سێرەڤەر و هتد…) و زۆربەی ڕێساکانی زمانی جاڤا لە زمانی پرۆگرامینگی C و ++Cـــەوە وەرگیراون و شایەنی باسە زۆربەی نەرمەواڵەکانی وەگەڕخەڕی ئەندرۆید بە جاڤا داڕێژراون .

 

هەر بەم هۆیەشەوە لە ئێستادا لە زۆربەی زانکۆ و پەیمانگاکانی جیهان کوردستان بە نموونەوە (جاڤا) وەک مەنهەجی خوێندن ڕەچاو ئەکەن، بۆیە ئێمەش وەک مالپەڕی تێک ئای بە پێویستمان زانی کە فێرکاریەک لەسەر چۆنیەتی ڕەن کردنی کۆدەکانی جاڤا لە CMDـــدا باس بکەین لەبەر ئەوەی لە سەرەتای دەستپێکردن و خوێندنی جاڤادا راستەوخۆ ئەندرۆید ستۆدیۆ بەکار نابردرێ و پێویستە Notepad بەکار بهێندرێ بۆ نووسین و ڕەنکردنی کۆدەکان تاکو فێرخواز بەباشی لە کردارەکان تێبگا ، بەڵام لە سەرەتای دەستپێکردنی جاڤا ناتوانرێ بە سەرکەوتوویی کۆدەکانی جاڤا لە CMDــــدا ڕەن بکرێ و ئەبێ فایلی جاڤا لەناو کۆمپیوتەرەکەتدا بلکێنی بەو فایلانەی کە کار لەگەل زمانی جاڤادا ئەکەن لە سیستمی ویندۆس بۆ ئەم مەبەستەش ئەتوانن بینەری ئەم فێرکاریەی خوارەوە بن کە تێیدا بە روونی باس لە چۆنیەتی ڕەن کردنی کۆدەکانی جاڤا کراوە لە CMDـــــدا.

 

فەرموون بینەری ڤیدیۆی فێرکاری بن.

 

یاخوود ئەتوانن دوای کۆپی کردنی شوێنی فایلەکانی جاڤا ئەم کۆماندە لە CMDـــــدا رەن بکەن.

>set path=”Java File Location”

>javac (File Name)

>java (ClassName)

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.