لەم وانەیەدا لە زنجیرە فێرکاریەکانی دابەشکراوەکانی لینۆکس لە ماڵپەڕی تێک ئای باس لە چۆنیەتی چارەسەرکردنی گرفتی Unable To Locate Package ئەکەین کە لە کاتی ئینستۆڵکردنی نەرمەواڵەیەک یاخود پاکێجیک رووبەڕووی بەکارهێنەرانی دابەشکراوەکانی لینۆکس ئەبیتەوە بە تایبەتی هەردوو دابەش کراوەی Kali و Ubuntu لینۆکس.

 

شایەنی باسە ئەم گرفتە بە زۆری ڕووبەڕووی ئەو بەکارهێنەرانە ئەبیتەوە کە دابەشکراوەکانی لینۆکسیان ئینستۆڵ کردووە وەک سیستەمێکی هەمیشەیی واتە Default System ، هەروەها جێگای سەرنجە کە ئەم گرفتە چارەسەری زۆر ئاسانە و ئەوەی لێرەدا جێگای خۆشحاڵییە ئەوەیە کە لە دابەشکراوەی کاڵی لینۆکسدا کۆمپانیای ئۆفنسیڤی بەرهەم هێنەری دابەشکراوەی کاڵی لینۆکس خۆی گرفتەکەی لە ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانیای ئۆفن سیڤ خستۆتە گەڕ و ئەم کۆماندانەی کە بەکاردەهێنرێن بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە لە ماڵپرەکەدا بەردەست کراون بۆ بەکارهێنەرانی کاڵی لینۆکس، هاوکات ئەم گرفتە لە دابەشکراوەی ئوبونتو لینۆکسدا بە گۆڕینی سێرڤەر لە سۆفتوێر ئەپدەیتی ئوبونتوو لینۆکسدا کۆتایی پێ دێت.

 

فەرموون بینەری ڤیدیۆی فێرکاری بن بۆ چۆنیەتی چارەسەرکردنی گرفتەکە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماوەیەکی زۆرە ئاڵۆدەی تەکنەڵۆژیام ، و لە ساڵی (12_12_2017) بووم بە نوسەر لە ماڵپەڕی تێک ئای ، شارەزاییم لە زمانەکانی مارکەپ پرۆگرامینگ {HTML & CSS & JS & PHP} هەیە .شارەزایم لە هەموو سیستمێک هەیە بە تایبەتی وەگەڕخەڕی ئەندرۆید و سیستمی ویندۆز و گشت دابەشکراوەکانی لینۆکسیش گرنگیەکی زۆر بەم سیستمانە ئەدەم ، و هەوڵ ئەدەم ، نوێترین هەواڵ و زانیاریەکانی پێشکەش بە ئارەزومەندانی تەکنەلۆژیا بکەم.

Comments are closed.