بەهۆی زۆربوونی تەکنەلۆژیای گەیاندن و زانیارییەوە سەرجەم کایەکانی ژیان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، سەرجەم چین و توێژەکانیش بەشێک لەم کاریگەرییەیان بەرکەوتووە.
چینی منداڵانیش زەرەرمەندی سەرەکین.
دەبینین لە کەناڵەکانی منداڵان بەردەوام ئەفلام کارتۆن پەخش دەکرێت کە چەندین پاڵەوانی تێدایە کە شتی سەیر دەکەن بۆ نمونە سووپەرمانە و دەفڕێ وە یاخود باتمان بە چەقەنەیەک سەیارەکەی دێتە بەردەمی و هتد…..
تا ئێرە ئاساییە بەڵام وردە وردە منداڵ خۆشەویستی ئەم پاڵەوانانە دەچێتە دڵیەوە تا وای لێ دێت خۆی لێ دەبێت بە ئەم پاڵەوانە و کاتێ لە قوتابخانە تەواو دەبێت دەست بەرز دەکاتەوە بەو هیوایەی وەک سووپەرمان بفڕێت.
یاخود چەندەها منداڵ لە هەوڵی بینینی “سپۆنچ بۆب”دا چونەتە ناو دەریا و لە خنکان ڕزگار کراون.
واتە منداڵەکە بەردەوام لە ژیانێکی خەیاڵیدا دەژی کە ئەمەش کار لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و هاوڕێیەتییەکانی دەکات، هەندێ جاریش نەخۆشی بەدوادا دێت، کاریگەرییە خراپەکانیشی لەسەر چاو لەولاوە بوەستێت.
نازانم ئایا ئەم دیاردەیە ناوی هەیە یان نا بەڵام من ناوم ناوە “Augmented virtual reality” بە کوردی دەبێتە ڕاستی خەیاڵی زیادکراو چونکە هەردوو بابەتەکەی تێدایە و پێویستە دایبابان ئاگاداری ڕۆڵەکانیان بن و هۆشیار بکرێنەوە لەم بابەتە تا لەوە زیاتر ڕۆڵەکانی ئەم وڵاتە نەفەوتێن….

 

 

ئامادەکردنی: ڕێکار عطا عازەبانی – قوتابی ئەندازیاری پڕۆگرامسازی

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.