کۆمپانیاین گۆگل لە نوێترین نوێکاریدا Rایگەیاند کە چیتر بەکارهێنەرانی مابایلە زیرەکەکانی ئەندرۆید بۆ چونە ناو هەژمارەکانیان لە ناو خزمەتگوزاریەکانی گۆگل وەک یوتیوب و هەژماری گۆگل و تۆڕە پەیوەندیدارەکانی تر چیتر پێویست ناکا بۆ هەر جارێک کە دێنە ناو هەژمارەکانیان وشەی نهێنی داخڵ بکەن بەڵکو لەجیاتی وشەی نهێنی ئەتوانن هەژمارەکانیان بە خزمەتگوزاریە نوێکەی گۆگل بە ناوی (Fingerprint) پەنجەمۆر ، هەژمارەکانیان بکەنەوە.

 

لە ئیستادا ئەم خزمەتگوزاریە تەنیا بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەنای ئەندرۆید بەردەستە و گەر تۆش یەکێکیت لە بەکارهێنەرانی ئەندرۆید ئەتوانی سەردانی هەژماری جیمەیڵەکەت بکەی بەبێ بەکارهێنەرانی وشەی نهێنی تەنیا بە سەلماندنی هەژمارەکەت بە پەنجەمۆر!

68783337_408996423057405_7030316316238020608_n

گۆگل ئەم خزمەتگوزاریەی بە تایبەتمەندیەکی نوێ ئەناسێنێت بە بەکاربەرانی و بە “local user verification,” ناوزەدی ئەکا ،و هاوکات گۆگل ڕێگە بە بەکاربەرانی ئەدا کە بەم خزمەتگوزاریە سەردانی هەژمارەکانیان بکەن بە هەردوو شێوازی Applications & Web Services یاخود بەو وشە نهێنیەی کە ئەندرۆیدەکەتی پێ سکوێر کردوە وەک ( including pins, pattern or password )ئەتوانی سەردانی هەژماری گۆگلەکەت بکەی!

 

ئەو میکانیزمە نوێیەی گۆگل کە بە “verify it’s you,” ناسراوە، کلیلی پاراستنی FIDO2 ی نێوخۆیی ئەندرۆید بەکاردەبا بۆ جێگیربوون لەگەل سیسستمەکە ،و شایەنی باسە کە ئەم خزمەتگوزاریە لەسەر وەشانی ئەندرۆید نۆگەت 7.0 تاقیکراوەتەوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوو ڕەوانە دەکرێ.

 

هەروەها جێگەی باسە کە پەنجەمۆری بەکاربەرانی هەرگیز لە خزمەتگوزاریەکانی گۆگلدا پاشەکەوت ناکرێ و ڕووکاری ئەم پەنجەمۆرەی کە لە پەنجەکەت وەری دەگرێ تەنیا بۆ سەلماندنی هەژمارەکەتە !

لە ئێستادا گۆگل ئەم دەسەڵاتەی بۆ "passwords.google.com" زیاد کردووە کە بریتییە لە پلاتفۆڕمێکی ئۆنڵاین کە
 بەکاربەر ئەتوانێ لەوێوە گشت پاسوۆردەکانی ببینێ دەستکاریان بکا یاخوود پاشەکەوتیان بکا!

 

شایەنی باسە گۆگل کار لەسەر زیادکردنی ئەم تایبەتمەندیە ئەکا لە گشت خزمەتگوزاریەکانی خۆیدا و چاوەڕوان ئەکرێ لە داهاتوویەکی نزیک بەردەست بێ ،و بەپێی قسەی شارەزایان بێ لەوانەیە ئەم تایبەتمەندیە شتێکی زۆر نایاب بێ بۆ ئەو کەسانەی کە زیاد لە پێویست بیر لە ئاسایشی و پاراستنی هەژمارەکانیان ئەکەنەوە و یارمەتیدەر ئەبێ بۆ دروستکردنی وشە نهێنیەکی بەهێز بەڵام دەکرێ زۆربەی بەکاربەران بەهۆی ئەم ئاسانکاریەوە وشە نهێنیەکانیان لەبیر بچێتەوە.

 

هەروەها گۆگل ڕایگەیاندوە کە پێشتر ئەم تایبەتمەندیە لەسەر مۆبایلە هۆشمەندەکانی ئەندرۆید کە وەشانی 7.0 یان بەرزتر بەکاردەبەن تاقیکراوەتەوە بۆیە ئەمە ئەگەرێکە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوو بۆ گشت ئەم مۆبایلە هۆشمەندانە بەردەست بکرێ کە بەکارهێنەری وەشانی ئەندرۆید نۆگەت 7.0 یان بەرزترن.

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.