کۆمپانیای هواوی چینی مۆبایلێکی نوێی ئاشکرا کرد لە چەمکی نۆڤا

کۆمپانیای هواوی یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنەری مۆبایل و ئامێرە هۆشمەندەکانی تر نوێترین بەرهەمی خۆی ئاشکرا کرد لە چەمکی NOVA وە بە ناوی Huawei NOVA 5i Pro ئەم مۆبایلە نوێیەی هواوی بە تەواوەتی جیاوزە لە بەرهەمەکانی تری چەمکی نۆڤا و شایەنی باسە کە لەم بەرهەمەی هواویدا یەکەی چارەسەری کیرین 710 گرۆڕنکاری تیا کراوە و گۆڕدراوە بۆ یەکەی چارەسەری کیرین 810 ئەمەش واتا لەم بەرهەمەدا هواوی یەکەی چارەسەری 810 بەکاردەبات و ماوەی نمایشکردنیشی ئەکەوێتە 26ی ئەم مانگە و شایەنی باسە سەرەتا لە بازارەکانی وڵاتی چین بەردەست ئەبێت و بەپێی ماڵپەڕێکی باوەڕپێکراوی چینیەوە بێت پێشبینی ئەکرێ هەڵگری وەگەڕخەری Android 9 Pie بێت و بە پێی گوتەی ماڵپەڕی Gadgest 360 بێت ناوی ئەم بەرهەمە نوێیە لە لیستی ئەندرۆید 9 پای دا بینراوە.

 

تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی Huawei NOVA 5I PRO

  • هەڵگری 4 کامێرا لە پشتەوەی مۆبایلەکە بە ڕوونی 48+8+2+2 میگاپێکسڵ و لەگەل کامێرایەکی سێڵفی بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ.
  • بە دوو ئاست بەردەست ئەبێت کە یەکەمیان هەڵگری بیرگەی هەمیشەیی 128GBە لەگەل بیرگەی کاتی 8GB و ئاستی دووەم هەڵگری بیرگەی هەمیشەیی 256GBە لەگەل بیرگەی کاتی 8GB .
  • شایەنی باسە ئاست بەرزەکە پشتگیری بیرگەی دەرەکی microSD  ئەکا.
  • هەڵگری ڕونمایەکە لە جۆری IPS بە قەبارەی 6.26 ئینج و Ful HD یە بە ڕوونی (1080×2340 pixels) و بە هێزی 2.2GHz octa-core
  • هەڵگری باترییەک بە هێزی 3,900mAh  .
  • و پاشتگیری ئینتەرنێتی 4G LTE ش ئەکا.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.