رەنگە ئەم پرسیارەی سەرەوە توشی سەرسوڕمانت بکات ، بەڵام ڕاستیە و فەیسبووک پێنجشەممەی ڕابردوو ١١/٦ ڕایگەیاند پارە دەدات بە بەکارهێنەرانی تۆڕەکەی لەبەرامبەردا زانیاری دەربارەی ئەوکەسە کۆبکاتەوە و هەڵبگرێت.
فەیسبووک زانیارییەکانی وەک ( ئەو بەرنامانە چین لەسەر مۆبایلەکەت هەن، چەندیەتی بەکارهێنانی ماوەی بەرنامەکان، شوێن و جۆری ئامێر و ئەو ڕایەڵە و شەبەکەی بەکاریدەهێنی لەسەر مۆبایلەکەت، چ چالاکیەک ئەنجام دەدەیت لەناو خودی بەرنامەکاندا) کۆدەکاتەوە لەسەر ئامێری ئەو کەسەی بەشداردەبێت. وە ڕایگەیاندووە زانیارییەکانی وەک پێناس و ژمارەی نهێنی و ڕەگەز و زانیاری بەکارهێنەر وەرناگیردرێت و نابەسترێتەوە بە زانیارییە کۆکراوەکان.
زانیارییەکان لەڕێگەی بەرنامەیەکی مۆبایلەوە کۆدەکرێنەوە کە فەیسبووک دروستی کردووە و لە ئێستادا تەنها بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید بەردەستە لە کۆگای پلەیی ستۆر بەناوی (Study from Facebook)، وە لەکۆگای ئەپستۆر نیە چونکە ئەپڵ ڕەتی کردەوە لەوجۆرە بەرنامانە هەبن لە کۆگاکەیدا و پێچوانەی یاساکانیەتی.
Facebook-research-app-800x560
ئەم بەشداری کردنە لە ئێستادا تەنها بۆ وڵاتی ئەمریکا و هیندستانە، وە بۆ بەشداربوون هیچ شوێنێک نیە تاکوو خۆت تۆمار بکەی بەڵکو فەیسبووک خۆی وەک ڕێکلام و بانگەشە ئاگادارت دەکاتەوە کەدەتەوێ بەشداری بکەی لە وەها پڕۆگرامێکدا، ئینجا گەر تۆ ویستت پەنجە لە ڕیکلامەکە دەدەیت و بە ئیمەیڵ خۆت تۆمار دەکەیت و زانیارییەکان تۆماردەکرێن، دواتر لەڕێگەی ئیمەیڵەوە ئاگاداردەکرێیتەوە و زانیارییەکان دەخەیتەسەر بەرنامە دابەزێنراوەکەی سەر مۆبایلەکەت. وە لەکاتی پەشیمانبوونەوە دەتوانی بەرنامەکە بسڕیتەوە و بەکارنەهێنی.

دیار نیە فەیسبووک چەند دەدات بە بەشداربووانی پڕۆگرامەکە، بەڵام پێشتر هاوشێوەی ئەم پڕۆگرامە فەیسبووک بۆ هەر مانگێک ٢٠دۆلاری بەخشیوە بە بەشداربوو.

گەر فەیسبووک داوات لێ بکات،ئامادەی بەرامبەر بڕە پارەیەک بەشداربیت لە وەها پڕۆگرامێکدا ؟


سەرچاوە:
FacebookNewsroom

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.