بەشێک لە بەکارهێنەرانی مۆبایلی OnePlus 7 Pro دووچاری کێشەیەکی گەورەی دەست لێدان بونەتەوە لەسەر ڕوونمای مۆبایلەکانیان.

 

maxresdefault (2)

مۆبایەلە سەرنجڕاکێشەکەی کۆمپانیای وەن پلەس OnePlus 7 Pro کە تازە راگەیێندراوە بە نرخێکی زۆر بەرزەوە ، بەلام بە داخەوە کە بەشێک لە کریارە یەکەمەکانی مۆبایلەکە سکالایان بەرز کردۆتەوە بۆ کۆمپانیاکە کە گوایە ڕوونمای مۆبایلەکە تووشی کێشەیەکی بێزارکەر بۆتەوە ئەویش ئەوەیە کە کاتێک مۆبایلەکە کوژابێتەوە و بە پاڵ کەوتوویی دانرابێتە سەر زەوێ چەند هێلێک لەسەر ڕوونماکە بەدەر ئەکەون .

 

هەر لەم بارەیەوە وەن پڵەس بە تۆڕی ڕاگەیاندنی ئەندرۆید پۆلیسی وت کە ئەوان ئاگاداری ئەم کێشەیەن و لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی و هەروەها کۆمپانیای ناوبراو بە بەکارهێنەرانی ڕاگەیاند کە ئەگەر تۆ ئەم مۆبایلەت کریوە و دووچاری ئەم کێشەیە بویتەوە ئەوا خەمتان نەبێ چونکە کێشەی دەرکەوتنی ئەم هێڵانە هێندە گەورە نییە و ئەکرێ لە دوای ناردنی وەشانێکی نوێ چارەسەر بکرێ و باشتر لە جاران کار بکا.

 

 

بەلام وا دار ناکەوێت کە ئەم گرفتە کار لە هەموو مۆبایلەکانی وەنپلاس بکا لە جیهاندا و پێدەچێ ئەم گرفتە تەنیا  بەشێک لە بەکارهێنەران بگرێتەوە .

 

ئایا تۆی بەکارهێنەری مۆبایلی هۆشمەندی OnePlus 7 Pro دووچاری ئەم کێشەیە بویتەوە؟

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.