کۆمپانیای هواوی ڕای گەیاند کە بە نیازی دروستکردنی سیستمیکی نوێن بۆ مۆبایلە هوشمەندەکان و لاپتۆپەکانی

 

دوای سەپاندنی ئەم سزایە قورسە لەسەر هواوی لە لایەن ئەمەریکاوە بە بڕیاری دۆنالد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا گۆگل هەلسا بە بلووک کردنی سیستمی ئەندرۆید لەسەر گشت ئامێرە نوێیەکانی Mate 20 و Mate 20 Pro و P 30 و هتد .. ئەمەش لەکاتێکدا کە وا نیشان ئەدرا هواوی یاسای ئەمریکای شکاندووە بە تۆمەتی سیخوری کردن بەسەر ڕاژەکانی ولاتی ئەمریکا ئەمەش وای لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا دۆناڵد تڕامپ کرد کە کۆمپانیای ناو براو سزا بدا بە ناچارکردنی کۆمپانیای گۆگل گەشەپێدەری سیستمی ئەندرۆید کە سیستمەکە لەسەر گشت ئامیرە نوێیەکانی هواوی بوەستێنێ و پەیوەندی نیوانیان کۆتایی پی بهێنێت .

 

هەر لەم بارەیەوە دامەزرینەری کۆمپانیای هواوی لە کۆنگرەیەکی تایبەت لەسەر ئەم باسە رای گەیاند کە هواوی بەم کارە هیچ کەوتنیک بە خۆیەوە نابینێ و تەنانەت بەهێزتریش لە جاران لە ڕکابەری لەگەل کۆمپانیاکانی تری بواری ئەلیکترۆنیات و وەبەرهێنانی ئامیرە هوشمەندەکاندا ئەبێت بە شێوازێکی جیاوزتر ، و هەروەها دامەزرینەری هواوی رای گەیاند کە ئەوان بە نیازی دروستکردنی سیستمێکی تەواو نوێ و جیاوازن بۆ ئامیرەکانی جۆری لاپتۆپ و مۆبایلە هۆشمەندەکانیان و وتی کە واز لە بەکارهێنانی سیسمی ئەندرۆید و مایکرۆسۆفت دێنن لەسەر بەرهەمەکانیان .

 

لە ڕۆژی دووشەمە گۆگل هەڵسا بە بلووک کردنی سیستمی ئەندرۆید لەسەر ئامێرەکانی هواوی و راگرتنی گشت نەرمەواڵەکانی کە بە ئۆنلاین کار ئەکەن بە بڕیاری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا .

 

کۆمپانیای هواوی لە پەیوەندیەکدا لەگەل دەزگای راگەیاندنی CNBC لە ڕۆژی هەینی ڕای گەیاند کە بە نیازی دامەزراندنی سیستمێکی تایبەت بە بەرهەمەکانیانن  و بەرهەمەکانی هواوی چیتر پشتگیری سیستمەکانی ئەندرۆید و مایکرۆسۆفت ناکا.

 

ڕیچارد یو ؛ بەرێوەبەری بەشی دارایی کۆمپانیای هواوی لە دوا چاوپێکەوتنی بە دەزگای Die Welt ی وت کە بەرهەمەکانمان پێویستیان بە سیستمێکە پشتگیری بەرهەمەکان بکا چونکە لە ئێستادا ئەو سیستمەی کە پێشتر هواوی کاری پێ ئەکرد بە پێی گرێبەستێک لەگەل کۆمپانای گۆگڵ لەلایەن ویلایەتی یەکگرتووی ئەمریکاوە بلووک کراوە . و هەروەها وتی ” ئێمە  خۆمان بۆ ئەوە  ئامادە کردووە بۆ ئەوەی ڕێگر بن لە بەکارهێنانی ئەم سیستمە لە ئامیرەکانماندا بۆ هەتا هەتایە”

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.