بیگومانن زۆربەمان ناوی لینۆکسمان بیستووە و گوێمان لە دابەشکراوەکانی بووە بەلام لەوانەیە زۆربەمان نەزانین کە بۆچی بەکار دێ ؟ و هەندێکیشمان لەبەر هۆکاری جیا جیا حەز بە دابەزاندن و تاقیکردنەوەی ئەکەین و لە ئێستاشدا سیستمی لینۆکس یەکێکە لە بەهێزترین و بەناوبانگترین سیستمەکان کە بەکاردەهێنرێ بۆ کاری هاکینگ و زۆربەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان کە ڕۆژانە ئەکرێتە سەر بەکارهێنەران بەم سیستمە و دابەش کراوەکانی ئەنجام ئەدرێ .
بێگومان سیستمی لینۆکسیش دابەشکراوی زۆری هەیە کە هەر یەکەیان بۆ مەبەستێکی دیاریکراو بەکار دەهێنرێ و هەر یەکەیان تایبەتمەندی جیاوازی لەخۆ گرتووە .
ئەوەی لێرەدا شایەنی باس بێت ئەوەیە کە لە ئێستادا سیستمی لینۆکس زۆرترین خواستی پرۆگرامەر و هاککەرەکانی لەسەرە لەبەر ئەوەی سیستەمێکی فراوانە و ئەو کارانەی کە ئەتوانی بەم سیستمە ئەنجامی بدەی ناتوانیت بە ئاسایی بە سیستمە ویندۆس ئەنجامی بدەی هەر بۆیەش لەرێی بەکارهێنانیەوە لە سیستمی ویندۆز بەباشتر دا ئەنری بێگومان بۆ پرۆگرامەر و هاککەران بە تایبەتی.
بۆیە ئێمەش لەم وانەیەدا باس لە چۆنیەتی کارپێککردنی ئەم سیستمە ئەکەین بە شێوەی پاکێجی راستەوخۆ .
سەرەتا ئەپلیکەیشنی uTurrent داگرە
پاشان پێویستە سیستمی لینۆکس دابگریت لە سایتی فەڕمیەوە .
یاخوود لیرەوە دای بگرە ( داگرتنی نافەڕمی )
پاشان کلیک لەم وێنۆچکەیەی خوارەووە بکە بۆ دابەزاندنی VirtualBox بۆ ئینستۆلکردنی لینۆکس.
بۆ چۆنیەتی کارپێکردنی سیستمی کالی لینۆکس بە پاکێجی راستەوخۆ بینەری ئەم فێرکارییەبن.