سەکۆی ویکیپیدیا لە ولاتی چین بە گشت زمانەکانەوە بلووک ئەکرێت

دامەزرێنەرانی ویکیپیدیا رایان گەیان کە ویکیپیدیا بە گشت زمانەکانەوە لە ولاتی چین بلووک ئەکرێت ، لەم بارەیەوە ئاژانسی BBC نیوز ڕایگەیاند کە لە چوارشەمەوە دەست بە ڕاگرتنی ویکیپیدیا ئەکرێت بە گشت زمانەکانەوە لە ولاتی چین بلووک ئەکرێت و چیتر بەکارهێنەر ناتوانی سەردانی بکا .

 

هەر لەم بارەیەشەوە ئاژانسی ڕاگەیاندنی U.K وتی: کە لە کۆتایی مانگی پوشپەر دامەزرێنەرانی ویکیپیدیا رایان گەیاند کە چیتر ویکیپیدیا لە ولاتی چین سەردانکەری نابێت و لە چوارچێوەی ئەم ولاتەدا هیچ کەسێ ناتوانێ سوود لە ئینسایکۆلۆپیدیای ئازاد وەرگری بە هیچ یەکێک لە زمانە جیهانیەکان ،

 

لە زاری دامەزرێنەرانی سەکۆی ویکیپیادیاوە ئاماژە بەوە کراوە و رایانگەیاندوە کە دوای مژارێک لە دەستەی دامەزرێنەرانی ویکیپیدیا ئەتوانین دڵنیاتان بکەینەوە کە سەکۆی ویکیپیدیۆ بە تەواوی زمانەکان بلووک کراوە و ئیتر لە ولاتی چینەوە سەردان کردنی مەحالە .

و هەروەها شایەنی باسە کە ولاتی چین بە هەزارەها وێب سایتی بلووک کردووە کە زۆربەیان لە ژێر زەبری سیاسەتی ولاتەکەدا نەماون بەشێک لەم وێب سایتانەش لەبەر خۆپیشاندانی خێندکارانی زانکۆی ئەم ولاتە لە ناوچەی Tiananmen  لە ساڵی ١٩٨٩ کە بە هەزاران خوێندکار لەم ولاتەدا کوژران بلوک کراون.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.