لەم وانەیەدا باس لە چارەسەری یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان ئەکەین کە بریتییە لە گەڕانەوەی وێنە سڕاوەکانی ناو مۆبایلەکەت کە بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە لەدەستت چوون.

 

بێگومان زۆربەمان بە لەدەستدانی وێنەکانمان دڵگران ئەبین و لەوانەیە زۆربەشمان ڕۆژێک لە ڕۆژان ڕووبەرووی ئەم گرفتە ببینەوە لەگەڵ مۆبایلە زیرەکەکاندا کە ڕۆژانە بەکاری دێنین و یادەوەری و داتای زۆر گرینگی تێدایە .

 

یەکێک لەو گرفتانەی کە لە کاتی لەدەستدانی وێنەکانماندا تووشمان ئەبێت ئەوەیە کە ڕاستەوخۆ مۆبایلەکانمان ئەبەینە بازار لای دووکاندارەکان و پارەیەکی زۆریش ئەدەین بەڵام هەموو وێنەکانمان بۆ ناگەڕێننەوە و زۆربەی جاریش هەندێک لەم دووکاندارانە هەڵدەستن بە کۆپی کردنی وێنەی ئافرەتان و خوشکانمان و دووبارە بەکارهێنانەوەیان لە بەرامبەر بڕێک پارە .

 

بێگومان ئەوەی باسم کرد زۆرجار ڕوویداوە و زۆربەشمان گوێمان لەم جۆرە باسانە بووە .

 

بۆیە چیتر پێویت بەوە ناکا کە بۆ گەڕاندنەوەی وێنەکانتان پەنا ببەنە بەر دووکاندارەکان یاخوود کەسانی تر ئێستا تۆش دەتوانیت لەماڵەوە ئەم کردارە ئەنجام بدەی بەبێ ئەوەی مۆبایلەکەت ڕووت بکەی

 

ئەم کردارە لە ڕێگەی نەرمەواڵەی DiskDigger ئەوە ئەنجام ئەدرێ کە لە کۆگای پلەی ستۆری بەردەستە و بە تەواوی باوڕ پێ کراوە .

 

بۆ داگرتنی نەرمەواڵەکە بۆ سیستمی ئەندرۆید کلیک لەم وێنۆچکەیەی خوارەوە بکە

giphy

 

بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.